ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 7 أبريل 2012

مالیكی كێ‌ ڕادەسپێرێت بۆلای بارزانی




مالیكی كێ‌ ڕادەسپێرێت بۆلای بارزانی ،فشارە نێودەوڵەتیەكان مالیكی بەرەو كوێوە دەبەن

تایبەت / به‌په‌یچی لاینگرانی پارتی و بارزانی له‌فه‌یس بووك

هەریەكە لە توركیا و ئێران و قەتەر داوالە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن كە دەسەڵاتەكانی بەشێوەیەكی دیموكراتی بەكاربهێنێت و وابڕیارە لە ئایندەیەكی نزیك نوری مالیكی كەسێك بۆلای سەرۆكی هەرێم بنێرێت .
... بەپێی ڕاپۆرتێكی تودەی زەمان توركی توركیا لەبەر دەم جوڵانەوە سیاسیەكانی نوری مالیكی نیگەرانەو لە ڕێگای ناڕاستەو خۆوە ئاگادار كراوەتەوە بەپێی هەمان ڕاپۆرت حكومەتی ئێستای عێراقی دەبێت ئاشتەوایی نیشتیمانی كە پرۆژەیەكی نیشتیمانیە لە ساڵی 2007 خودی نوری مالیكی خۆی پێشكەشی كردووە جێ‌ بەجێ‌ بكات ، لەهەمان كاتدا وڵاتانی قەتەر لەمەڕ پەرەسەندنەكانی قەیرانی سیاسی نیگەرانە بەڵام تائێستا بەشێوەی نافەرمی نیگەرانی دەربڕیووە بەتایەتی لە ڕێگای كەناڵی جەزیرەوە كە لەماوەی ڕابردوو چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تاریق هاشمی ئەنجام داو بڕیارە ڕاپۆرتێك لەسەر ڕاوەدوودانی سەركردە سونەكان ئەنجام بدات .
لەلایەكی دیكەوە لەسەر ستراتیجیەتی وڵات كۆماری ئیسلامی ئێران نەیتوانیوە شیعەكانی عێراق لەیەك ئامانج كۆبكاتەوە بەتایبەتی لەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم بەغدا وێڕای هاوهەڵوێست نەبوونیان كەچی بەشێكی زۆری لایەنە میان ڕەوەكانی شیعە پشگیری لە سونەكان و هەرێمی كوردستان دەكەن ،بۆیە بەپێی هەواڵی مونتەدایی عەرەبی " نوری مالیكی سەردانی ئەمەریكا و دواتر سەردانی ئێران دەكات ".
بەپێی هەواڵی ئاژانسە عێراقیەكان لەگەڵ پەرەسەندنی فشارە نێو دەوڵەتیەكان بۆ سەر نوری مالیكی وابڕیارە ، مالیكی داوا لە كەسایەتی مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پێشووی پەرلەمان بكات بۆئەوەی سەردانی بارزانی بكات بەڵام تائێستا بەفەرمی لەو بارەوە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لێدوانی لەو بارەوە نەداوە ، چونكە سایتی جیواری عێراقی پێشبینی دەكات مەشهەدانی نەبێتە لایەنێك لە ڕاسپاردەكانی مالیكی .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق