ئه‌لبومی وینه‌كان

الجمعة، 27 أبريل 2012

دوای 4 ساڵ سامان عومەر ناتوانێ



هونەرمەندی دوورە وڵات سامان عومەر دوای دابڕانێكی 4 ساڵی، ئەمجارە بە كلیپێكی نوێوە دێتەوە مەیدان. هونەرمەند سامان عومەر لەبارەی ئەو كارە تازەیەیەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "دوای دابڕانم بۆ ماوەی زیاتر لە 4 ساڵ، بە باشمزانی كە دووبارە دەست بە كاری هونەری بكەمەوە و خزمەتی هونەری رەسەنی كوردی و خاك و نیشتمانەكەم بكەم"
گۆرانی (ناتوانم) لە ئاواز و هۆنراوەی سامان عومەر خۆیەتی و كاری موزیكیشی لەلایەن گۆران كاملەوە ئەنجامدراوە. لەبارەی كلیپكردنی گۆرانییەكەوە سامان گوتی " لەڕووی دەرهێنان و كامێراوە كاری ئەم كلیپەم زۆر جیاواز دەبێ لەگەڵ كارەكانی پێشوومدا". ئەو گوتیشی "دەرهێنەر بڕوا تەها بە شێوازێكی پڕۆڤیشناڵ كاری بۆ ئەم كلیپە كردووە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق