ئه‌لبومی وینه‌كان

الأربعاء، 14 مارس 2012

ھەموو شتێک دەربارەی (ئیمۆ) بخوێنەوە





نووسینی: سەباح مەجید

لەم رۆژانەدا زۆر گوێبیستی وشەی (ئیمۆ) دەبین یان دەیخوێنینەوە و بەرچاومان دەکەوێت، ئەمەش دوای ئەو ھەڵمەتە ھات کە حکومەتی عێراق لەدژی (ئیمۆیەکان) ئەنجامی دەدات و تا ئێستا چەندین (ئیمۆ) قەتوعام کراون. بۆیە لێرەدا چەند زانیارییەک لەسەر (ئیمۆ) دەخەینەڕوو

وشەی (ئیمۆ) واتای چی دەگەیەنێت؟

وشەی (ئیمۆ- emo) کورتکراوەی زاراوەی (یاخی بوون) و (خاوەن دەروون و نەفسیەتێکی ھەستیار)ە. کە دەگوترێ (emotive) واتە: کەسایەتییەکی ھەستیار.



ئیمۆ كهى سه رى ھەڵداوە؟

ئیمۆ بۆ یەکەمین جار لە وڵاتانی ئەمریکای باکوور سەریھەڵدا و بوو بە دیاردەیەک..ئەمەش لەپێناو دەرخستنی ھەست و سۆزی خۆیان..بەگشتی ئەوەی کە لەبارەی ئیمۆ دەگوترێ ئەوەیە کە ئیمۆ دیاردەیەکی ترسنکاک نییە، بەڵکو بە قۆناغێکی ھەرزەکاری دادەنرێت کە مرۆڤ پێی دا تێپەڕ دەبێت

ئیمۆیەکان چ خاسیەت و سیفەتێکیان ھەیە؟

ئیمۆیەکان چەندین خاسیەت و سیفەتیان ھەیە کە بەکورتی ئەمانەن:

یەکەم: ئیمۆیەکان زۆربەیان تەمەنیان لەنێوان ١١ تا ١٧ ساڵیدایە.

دووەم: ئیمۆیەکان شەوانە دەگەڕێن و بەزۆری بەتەنھان، ئەگەر یەکێکیشیان لەگەڵدا بێت ئەوە ھەر لە پێڕی ئیمۆیەکاندا دەبێت.

سێیەم: ئیمۆیەکان زۆربەی کاتەکان نائومێد و بێزار و چاو بەگریانن.

چوارەم: سەر و رووخساری خۆیان بۆیە دەکەن بە بۆیەی جۆراوجۆر و پرچ و سەر و قژیان بە ستایلێکی جیا لە خەڵکی تر رێک دەخەن.

تێبینی: بە ھەموو ئەم خاڵانە ئیمۆیەکان گوزارشت لە خۆیان دەکەن.



ئیمۆ چ کەسایەتییەکیەیە؟

ئەوەی کە لەبارەی کەسایەتی ئیمۆیەکانەوە دەستدەکەوێت، ئەوەیە کە ئیمۆیەکان بەگشتی:

یەکەم: خەمبارن.

دووەم: رەشبینن.

سێیەم: نامۆ و بێزارن.

چوارەم: بێدەنگن و کەمدوون.

پێنجەم: شەرمنن.

مەیل بۆ خۆکوشتن

ئیمۆیەکان بەردەوام بیر لەو رووداو و کارەسات و دیمەنە ناخۆشانە دەکەنەوە کە بەسەریاندا ھاتووە، بۆیە ھەمیشە حەز بە خۆکوشتن دەکەن و مەیلیان بەلای ئەوەیە کە خۆیان ھەڵبواسن و کۆتایی بە ژیانی خۆیان بھێنن.. ئەم حەز و مەیلەیان ھەیە ھەتا ئەگەر خۆشیان نەکوژن و خۆشیان ھەڵنەواسن.

رۆشنبیریی ئیمۆیەکان

ئیمۆیەکان ھەندێک روو لە نووسینی ھۆنراوەی خەمگین دەکەن و شتی خەماوی دەخوێننەوە، رەنگە ئەمەش ھۆکاری ئەوە بێت کە ئیمۆیەکان ئەگەر تووشی کێشەیەکی زۆر بچووکیش بن، بەڵام ھەرزوو ئەم کێشەیە زۆر گەورە دەکەن.

مۆسیقا ویمۆ

ئیمۆیەکان لەڕووی مۆسیقاوە حەز بە مۆسیقای (رۆک) و (میتاڵ) دەکەن. ھەروەھا ئاوازەکانیان دەبێت وەک خۆیان پڕاوپڕبن لە خەم و خەفەت.



جلوبەرگی ئیم
جلوبەرگی ئیمۆیەکان بەزۆری ڕەنگی ڕەشی تێدایە و ڕەش رەنگێکی سەرەکییە بەلای ئیمۆیەکانەوە. زۆرجاریش لەسەر جلوبەرگەکانیانەوە دێڕێک یان چەند دێڕێک لە گۆرانییەکی رۆک دەبینرێت کە گوزارەشت لە خەم و خەفەت دەکات.

لەڕووخساردا جیاکردنەوەی ئیمۆی نێر و مێ ئەستەم
بەڕووخسار، جیاکردنەوەی رەگەزی نێر و مێ لەناو ئیمۆیەکاندا شتێکی زەحمەتە! چونکە زۆر لەیەکتری دەچن، ئەستەمە ئەگەر دوو ئیمۆی کوڕ و کچ ببینیت بڵێی (ئەم ئیمۆیە کوڕە و ئەو ئیمۆیەش کچ!)، چونکە زۆر بەیەکتری دەچن.



ئیمۆی ر

عادەتەن ئیمۆیە نێرەکان کاوبۆی جۆری جینز لەبەر دەکەن کە تەسک و تریسک و کورتن، ئەم ئیمۆیە نێرانە کاوبۆیەکانیان کون کون دەکەن..زۆریشیان حەز بە ئینتەرنێتە و بەجۆرێک بە عاشقانی ئینتەرنێت ناودەبرێن.



ئیمۆیێ

بەزۆری پرچیان رەش دەکەن و بەشێکیشی بە رەنگی دیکە بۆیە دەکەن (کە بەزۆری مۆرە یان شینە)، پرچیان دەبڕن و بەزۆری تا شانەکانیان دێتە خوارەوە. ھەروەھا پرچیان بەجۆێک رێک دەخەن کە دێتەوە سەر چاویان..ئەمەش لەپێناو شاردنەوەی ئەو شەرمەیە کە کەسایەتی ئیمۆ پێی ناسراوە. ھەروەھا ئیمۆی مێ دەوری چاوەکانی رەنگاوڕەنگ دەکات و کەلوپەلی زینەی جۆراوجۆر لە لووت و لێو و رووخساری

دەدات.



ئایا راستە ئیمۆیەکان شەیتان دەپەرستن؟

ھەندێک پێیانوایە کە ئیمۆیەکان شەیتانپەرستن، بەڵام ئەم بۆچوونە دوورە لە راستییەوە، چونکە ئیمۆیەکان ئایینێکی دیاریکراویان نییە، بەڵکو بەگشتی بەوانە دەگوترێت کە لە دڵەڕاوکێ و خەم و خەفتدا بژین و مەیلیان بۆ خۆکوشتن بچێت، بەڵام ئەو بۆ

چوونە دوورە لە راستییەوە کە گوایە ئیمۆیەکان شەیتان دەپەرستن.

تێبینی: رەنگە ھۆکاری ئەم قەتلوعامەی ئەمڕۆی لە عێراقدا ئیمۆیەکان تووشی ھاتوون بۆ ئەم بۆچوونە بگەڕێتەوە.



ئیمۆیەکان گاڵتەجاڕی خەڵکن

ئیمۆیەکان زۆرجار لەلایەن خەڵکانی ئاساییەوە گاڵتەیان پێ دەکرێت و بە شێت و بێقیمەت ناودەبرێن، چونکە ئەوان حەز بە خۆکوشتن و خۆ ھەڵواسین و کۆتایی ھێنانی ژیانیان دەکەن.



ھەڵوێستی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەربارەی ئیمۆیەکان چییە؟

بێگومان ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینێکە کە لەپێناو خۆشبەختی و خۆشنوودی و خۆشگوزەرانی مرۆڤەکانەوە ھاتووە، نەک خەڵکی حەز بە خەم و خۆکوشتن و خۆھەڵواسین بکەن، ئیسلام خەمەکان دەڕەوێنێتەوە نەک خەمەکان گڵ بداتەوە.. ئیسلام پێمان دەڵێ: (لاتقتلوا انفسکم). واتە: خۆتان مەکوژن، چونکە خودا میھرەبانە. خودای گەورە مرۆڤی بۆ ئەوە ھێناوەتە بوون کە خوداپەرستی بکات و بەوپەڕی خۆشگوزەرانی و کامەرانی بژی نەک خەم بخوات و کۆتایی بە ژیانی خۆی بھێنێت و ھەمیشە لەناو دڵەڕاوکێ و خەفەت گینگڵ بدات و رەشبین بێت و نائومێد و بێزار بێت، بەڵکو ئیسلام لەپێناو چارەسەرکردنی ھەموو ئەمانەوە ھاتووە، ئیسلام مەرھەم و ھەتوانی ھەموو ئەم برینانەیە. مرۆڤی موسڵمان کە ناخۆشییەکی تووش بوو یان خەمی ھاتە پێش ئەوە ئیسلام فێری ئارامگرتنی کردووە، نەک خۆکوشتن و کۆتایی ھێنان بە ژیان، بۆیە لە ئیسلامدا نابێت مرۆڤ (ئیمۆ) بێت یان وەک ئیمۆیەکان بژی. جگە لەمانەش وەک گوتمان ئیمۆیەکانی نێر و مێ جیاکردنەوەیان ئەستەمە! ئەمەش لەگەڵ بنەماکانی ئیسلامی پیرۆزدا ناگونجێت، لە ئیسلامدا نێر و مێ پۆشاک و جلوبەرگی تایبەت بەخۆیان ھەیە و نابێت وەک یەک بن.

ھەورەھا گوتمان ئیمۆیەکان کاوبۆی تسک و تریسک و کورت دەپۆشن.. ئەمەش دیسانەوە لە ئیسلامدا رێ پێدراو نییە. جا ئەگەر کوڕ بیکات یان کچ.. یان ژن بیکات یان پیاو. ان شاء اللە خودا ھیدایەتی ھەموو ئیمۆیەکان بدات. (ئامین).

هناك تعليق واحد: