ئه‌لبومی وینه‌كان

الأربعاء، 28 مارس 2012

یەكێتیی نیشتیمانی: پشتیوانیی هەوڵوێستی سەرۆكی هەرێم دەكەین

سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پشتیوانیی تەواوی حیزبەكەی بۆ دوالێدوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، كە تایبەت بە پێوەندیی نێوان هەریمی كوردستان و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو، ڕاگەیاند و دەڵێت "سەرۆك بارزانی، گوزارشتی لە هەڵوێستی گەلەكەمان كردووە لەبارەی ئەو گۆڕ...انكارییانەی بەسەر پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هاتوون."


ئەو سەرچاوە باڵایەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كە ناوی نەبراوە، دوێنێ و دوای كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی لەگەڵ حیزبە كوردییەكان بۆ "شەرقولئەوسەت" ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاندووە "هەڵوێستی تێگەیشتنی حیزبە كوردییەكان كە لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون، بە ئاستێكی زۆر باش هاوتەریب بوون لەگەڵ هەڵوێستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەهەمبەر ئەو نیگەرانییەی لەبەرانبەر بەناوەندیكردنی دەستەڵاتەكان لە دەست كەسێك و لایەنێكدا لە بەغدا."

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە كە "گەلی كورد بە درێژاییی حوكمڕانەتییەكان بە دەست سەركوتكاری و دیكتاتۆرییەتەوە ئازاری چەشتووە، قوربانیی زۆری لەپێناو سەربەخۆیی و كەرامەتیدا داوە، ئەمڕۆیش ئامادە نییە لەو دەستكەتانەی بە دی هێناون پاشەكشە بكات و بۆ ڕابردوویەك بگەڕێتەوە كە لە ڕێیەوە پەراوێز و سەركوت كراوە."

زیاتر گوتی، لە عێراقدا دەستوورێك هەیە كە عێراقییەكان دەنگیان بۆی داوە؛ ئەو دەستوورەی كە جەخت لە شەراكەت لە حوكمڕانەتی و بڕیاردان، بەپێی بنەماكانی دیموكراتی و فیدراڵی دەكاتەوە، هەر لادانێكیش لێی بە واتای پێشێلكردنی یەكیەتیی عێراق و عێراقییەكانە."

هەروەها دەڵێت "هەرێمی كوردستان شێلگیرانە كار دەكات لەپێناو بەرجەستەكردن و كارپێكردنی تەواو بە دەستوور؛ ئێمەیش ئەو لایەنە نین كە دەستوور پێشێل دەكەین، بەڵكە ئێمە ئەو لایەنەین كە دەستوور وەك گەرەنتیی یەكیەتی و سەقامگیریی عێراق دەزانین."

هاوكات هەڵوێستی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی بە پشتیوانیكاری دەستپێشخەرییەكەی سەرۆككۆمار جەلال تاڵەبانی وەسف كرد، بەوەی كە جەخت لەسەر بنەماكانی شەراكەتی نیشتیمانی كە لە كۆنگرەی هەولێر دەرچوون، بكرێتەوە و جێبەجێ بكرێن؛ بیرتەسكی و سیاسەتی پەراوێزخستنیش ڕەت دەكەنەوە."

ئەو ڕۆشنایی خستە سەر ئەو بۆچوونەی كە پێی وایە درز كەتووەتە نێو ماڵی كورد و بە ئەوانەی كە وەها بیر دەكەنەوە دەڵێت كە ئەوان بە دوای وەهمەوەن و "كورد یەكگرتوو و بەهێزن بە تایبەت لەبەرانبەر ئەوەی كە پێوەندیی بە پرسەكانی گەلەكەمانەوە هەبێت و پابەندبوون بە دەستوور و ڕتكردنەوەی سەركوتكاری."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق