له ماوه ی 1 ساڵدا 49 هه زار ئۆتۆمبێل له سلێمانی زیادی کردوه
رۆژ له‌دوای رۆژ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ
هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌و ته‌نها له دوو مانگی رابردووش‌دا له‌شاری سلێمانی
زیاتر له 8 هه‌زار ئۆتۆمبێل زیادیكردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ڕاگه‌یاندنی
هاتووچۆی سلێمانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌زیادبوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی
ئۆتۆمبێل ژماره‌ی رووداوه‌كان و قوربانییه‌كانیش
زیادیانكردووه.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌قیب به‌ختیار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند: ته‌نها له دوو
مانگی رابردوو له‌شاری سلێمانی زیاتر له 8 هه‌زار ئۆتۆمبێل زیادیكردووه،
هه‌روه‌ها به‌كۆی گشتی له‌مانگی ئازاری ساڵی رابردووه‌وه تائێستا زیاتر له 49
هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌شاری سلێمانی زیادیكردووه.
وتیشی: به‌رامبه‌ر به‌زیادبوونی
ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێل ژماره‌ی رووداوه‌كان و قوربانییه‌كانیش
زیادیانكردووه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی مه‌به‌ستییه‌تی كه
باشترین خزمه‌تگوزاری له‌بواری هاتووچۆ پێشكه‌شبكات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی
به‌كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ كرد له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی
سلێمانیدا
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق