ئه‌لبومی وینه‌كان

الأربعاء، 28 مارس 2012

گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 30 ساڵ‌ له‌ ئه‌مریكا نیوه‌ی‌ سه‌ری‌ له‌ده‌ستداوه‌‌و

گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 30 ساڵ‌ له‌ ئه‌مریكا نیوه‌ی‌ سه‌ری‌ له‌ده‌ستداوه‌‌و وه‌ك مرۆڤێكی‌ ئاسایی‌ ژیانیش ده‌گوزه‌رێنێت.
به‌پێی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌، گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 30 ساڵ‌ به‌ناوی‌ كارلوس رودریجیز كه‌ له‌ئه‌نجامی‌ رووداوێكی‌ هاتوچۆ نیوه‌ی‌ سه‌ری‌ له‌ده‌ستداوه‌، له‌ ژیاندا ماوه‌‌و دوای‌ ده‌رچونیشی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ وه‌ك هه‌ركه‌سێكی‌ ئاسایی‌ ژیان ده‌گوزه‌رێنێت‌و ته‌نها هه‌ستی‌ بۆنكردنی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستیه‌كان، گرنگترین به‌ش له‌ سه‌ری‌ مرۆڤدا به‌شی‌ پشته‌وه‌ی‌ كاسه‌ی‌ سه‌ره‌ كه‌ مۆخی‌ تێدایه‌‌و كاره‌كانی‌ مرۆڤ كۆنترڵده‌كات، جگه‌ له‌ هه‌سته‌وه‌ری‌ بۆنكردن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌شی‌ پێشه‌وه‌ی‌ سه‌ری‌ مرۆڤ، به‌وپێیه‌ش كه‌ كارلۆس به‌شی‌ پێشه‌وه‌ی‌ سه‌ری‌ له‌ده‌ستداوه‌ ده‌توانێت وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی‌ ئاسایی‌ درێژه‌ به‌ ژیان بدات جگه‌ له‌ له‌ده‌ستدانی‌ هه‌ستی‌ بۆنكردن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق