ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 26 مارس 2012

ئومێد سەباح: سەرۆك بارزانی جگە لە ئەمەریكا دەچێتە ئەورووپا

دكتۆر ئومێد سەباح گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكیدا ئاشكرای دەكات، سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان جگە لە ئەمەریكا، سەردانی چەند وڵاتێكی ئەورووپاش دەكات.

ناوبراو كاتی دیاریكراوی گەشتەكەی سەرۆك بارزانی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەداوە، لەم رۆژانەدا گەشتەكەی سەرۆك بارزانی دەستپێدەكات و شاندێكی فەرمی لە هەرێمی كوردستانیشەوە یاوەری سەرۆك بارزانی دەكات.

د. ئومێد سەباح، گوتی: ئەو گەشتەی سەرۆك بارزانی تەنیا بۆ ئەمەریكا نییە، بەڵكە بۆ چەند وڵاتێكی ئەورووپایش دەچێت و لە كاتی خۆیشیدا بەرنامەی گەشتەكەی ئاشكرا دەكرێت.

 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق