ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 10 مارس 2012

شاکیرا گۆرانی بۆ هه‌له‌بجه‌ و ئه‌نفال ده‌لێت




ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ گۆرانیبێژی ناسراو و شۆخ (شاكیرا) دوو گۆانی بۆ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ ڕاپه‌رێكی كورددا تۆمار كردووه‌.
...
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ (هێمن خالید) ناسراو به‌ (دۆشكا) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ڕاپه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ كاری‌ تۆماركردنی‌ هه‌ردوو گۆرانییه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ له‌گه‌ڵ خانمه‌ شۆخ‌و شه‌نگی‌ بواری‌ گۆرانی‌ جیهانی‌ كۆتایی‌ پێهاتووه‌ له‌نزیكترین

ده‌رفه‌تدا هه‌وڵده‌دات ئه‌و گۆرانییانه‌ بگاته‌ كوردستان.

(دۆشكا ) ئه‌وه‌یش ده‌ڵێت:"گۆرانییه‌كان به‌شێوه‌ی‌ (دیوت) له‌گه‌ڵ (شاكیرا)ـدا تۆماركراوه‌‌و یه‌كه‌میان به‌ناونیشانی‌ (This Time For Kurdistan) ‌و بۆ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال وتراوه‌‌و دووه‌میشیان بۆ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌‌و به‌ناونیشانی‌ (هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ گوڵ) ه‌".

(هێمن خالید) ناسراو به‌ (دۆشكا) له‌ته‌مه‌نی‌ 9 ساڵییه‌وه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌ژی‌‌و ئێستا بۆ چه‌ند ساڵێك ده‌چێت كه‌له‌بواری‌ گۆرانی‌‌و مۆزیك به‌تایبه‌ت بواری‌ هونه‌ری‌ ڕاپ كارده‌كات‌و یه‌كێكه‌ له‌ڕاپه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ ئه‌مریكا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق