باوكێك كوڕەكەی دەكوژێت و رادەكات
لەوكاتەی تەنیا خەمبار و خوشكێكی و باوكی لەو چۆڵەوانییە بوون، شەڕ لەنێوان خەمبار و باوكیدا روودەدات، بەڵام ئەو كچە
ناتوانێ كۆتایی بەشەڕی باوك و براكەی بێنێ و خەمبار بە بەرچاوی خوشكەكەیەوە دەكوژرێ
.
خوشكی خەمبار لە ئیفادەی پۆلیسدا دەڵێت "باوكو برام هەردووكیان لەیەكتریاندا، باوكم دەمانچەی دەرهێناو سواری كرد، گوللەیەكی لە خەمباردا و هەڵات".
رۆژی 13/2/2012 خەمبار.ئ.ق، 23 ساڵ، لە گوندی قوشاغلوی سەر بە ناحیەی قوشتەپەی شاری هەولێر بەدەستی باوكی كوژرا. بەپێی زانیارییەكانی راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، باوكی خەمبار دوای كوشتنی كوڕەكەی هەڵاتووەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی.
ماڵی خەمبار دانیشتووی گوندی قورشاغلون، خەریكی كاری مەڕدارین. سەرچاوەیەكی پۆلیسی هەولێر، بە(رووداو)ی راگەیاند، منداڵەكانی (ئ) زۆرجار كێشەیان لەگەڵ باوكیان هەبووەو گوتوویانە باوكیان لەگەڵیان خراپ بووە، باوكەكەش سكاڵای لە منداڵەكانی هەبووە "بەڵام كە پۆلیس لێكۆڵینەوەی كردووە، زیاتر خەتای باوكەكە بووەو، بۆ ماڵی خۆی و منداڵەكانی خراپ بووە". سەرچاوەكەی پۆلیس وادەڵێت.
رۆژی رووداوەكە خەمبار لەگەڵ خوشكێكی لە ئاقاربووە دوور لە ماڵی خۆیان، باوكیان بەهۆی كارێكەوە دەچێتە لایان بە ئۆتۆمبێلێكی توێتای بارهەڵگر. ئەو سەرچاوە بە (رووداو)ی راگەیاند، سەرەتا خەمبار داوای پارەی لە باوكی كردووە، بەڵام باوكی رازی نابێ پێیبدات و پێیدەڵێ پارەم پێ نییە "بەوشێوەیە شەڕە قسە لەنێوان خەمبار و باوكی دروستدەبێ، پاشان لەیەكتر دەدەن، خەمبار دارێك لە باوكی دەدات، باوكیشی دەموچاوی خەمبار بریندار دەكات".
ئەو سەرچاوەی پۆلیس لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێ خەمبار بەردێك دەخاتە بەر تایەی ئۆتۆمبێلی باوكی تاوەكو رابوەستێ و دەست بۆ كڵاشینكۆف دەبات، بەڵام "كڵاشینكۆفەكە گوللەی لەسەر نابێت، دیارە ئەوان پێشتر شەڕیان بووە، بۆیە گوللەیان لەسەر كلاشینكۆفەكە دانەناوە، كوڕەكە دەستێكی بە سووكانەكەوە بوو، بە دەستێكیشی شەڕی كردووە، خوشكی خەمبار لە ئیفادەكەیدا دەڵێت، باوكم دەمانچەی دەرهێناو لێی راكێشا، بەڵام زیاتر مەبەستی ترساندنی بوو نەك كوشتنی، بەڵام دەمانچەكە تەقی و گوللەیەك بەر خەمبار كەوت و گیانی لەدەستدا".
دوای بەركەوتنی گوللە، (ئ) لە ئۆتۆمبێلەكەی دانەبەزیووە، چەند ژنێك كە لەو نزیكانە بوون، بە راكردن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، خوشكی خەمباریش تەلەفۆنی بۆ براكانی كردووەو هاتوونەتە ئەوێ، ئەو سەرچاوەی پۆلیس دەڵێت "تاوەكو پۆلیس گەیشتنە ئەوێ، (ئ) هەڵاتبوو".
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، دوای كوژرانی خەمبار گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، بۆیان دەركەتووە، باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشتووە، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی پۆلیسی هەولێر دەركەوتووە "سەرەتا كێشەكە بە دەمەقاڵی نێوانیان دەستی پێكردووە، پاشان باوكەكە كوڕەكەی خۆی كوشتووە و هەڵاتووە".
خەمبار هەر لە گوندی قوشاغلو نێژراو پرسەیشی لەو گوندە بۆ دانرا. (رووداو) بۆ وەرگرتنی رای كەسوكاری خەمبار چووە گوندەكە، بەڵام ئەوان رووداوەكەیان بە "قەزاو قەدەر" وەسفكرد، برایەكی خەمبار بۆ (رووداو) گوتی "ئەوە قەزاو قەدەربووە، ئەوە برامانەو ئەویش باوكمانە ، پێمان ناخۆشە، بەڵام تازە شتەكە روویدا، ئێمە هیچ قسەمان نییەو كێشەكە لەناوخۆمانە، كەسیش حەزی لەوە نییە منداڵی خۆی بكوژێت".
ئەو برایەی خەمبار دەڵێ "تەنیا خوشكێكمان لەوێبووە، دیارە باوك و براكەم نەگەیشتوونەتە یەك لە ئەنجامی راكێش راكێشدا گوللە لەنێوان هەردووكیان دەرچووەو بەر خەمبار كەوتووە".
خەمبار بۆ هەتا هەتایە چاوی لێكنا، بەهۆی خۆشاردنەوەشی نازانرێ باوكی لە چ بارودۆخێكدایە كە جگەرگۆشەكەی بەدەستی خۆی كوشتووە، پۆلیسیش بەدوایدا دەگەڕێ، هەرچەندە ژن و منداڵەكەی لێی خۆشبوون، بەڵام ئەگەر دەستگیربكرێ، یاسا، بەپێی مافی گشتی حوكمیدەدات.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق