نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ
فشار دروستكردن ئه‌حمه‌د ئه‌بوریشه، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی سهحوهكانی ئه‌نبار
بێ پاسه‌وان ده‌هێڵێته‌وه
.
ئه‌بو ریشه، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی سهحوهكانی عێراق به راده‌گه‌یێنێت
"سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌نبار
كردووه كه ئه‌و فه‌وجه پاسه‌وانه‌ی تایبه‌ته‌ی كه هه‌مه لێم
وه‌ربگرنه‌وه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ فشار دروستكردن، چونكه پشتیوانی
خۆپێشاندانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ده‌كه‌م". ده‌ڵێت "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
مالیكی هیچ كاریگه‌ری نییه و به‌رده‌وام ده‌بم له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانم".
سه‌رۆكی سهحوهكانی عێراق كه چه‌ندین جار هه‌وڵی كوشتنی دراوه
له‌لایه‌ن گروپه چهكدارییهمكانهوه ئاماژه به‌وه ده‌كات " قوربانی
زۆرمانداوه تاوه‌كو تیرۆر له‌ناو ببه‌ین، ئه‌گه‌ر هێزی سه‌حوه‌ش نه‌بوایه
حكومه‌تی عێراقی نه‌یده‌توانی ئه‌و ناوچانه كونتڕۆڵ بكات".
ئه‌بو ریشه، پێیوایه ئه‌م هه‌وڵه‌ی نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق بۆ "تیرۆر كردنی" ئه‌وه و ده‌ڵێت "ئامانج له‌و كاره بێ پاسه‌وان
هێشتنهوهمه، كه ئه‌مه‌ش رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ هه‌وڵی تیرۆركردنم له
لایه‌ن گروپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه"
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق