شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوك چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ژووری موه‌لیده‌یه‌ك و چواركه‌س ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌و ده‌یانكوژن و چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی عروبه رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی عروبه‌ی شاری كه‌ركوك و نزیك گازینۆی (شه‌لال) چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ژووری پاسه‌وانی موه‌لیده‌یه‌ك و داویانه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: له ژووره‌كه‌دا چوار كه‌س هه‌بوون، كه یه‌كێكیان ئیشپێكهری موهلیدهكهیه و ئه‌و سێ كه‌سه‌ی دیكه كاسبكارن و ده‌ستبه‌جێ هه‌ر چواریان گیانیان له ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی عروبه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا موه‌لیده‌كه ئیشیكردووه، بۆیه ده‌نگیان له ته‌قه‌كان نه‌بووه و دوای هاتنه‌وه‌ی كاره‌بای ره‌ئیسی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه به رووداوه‌كه‌یان زانیوه‌و پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌رچه‌نده ئه‌و چه‌كدارانه دوای تهقهكردنیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون، به‌ڵام ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه، چونكه ئه‌و كوژراوانه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه له رووداوه‌كه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق