تایبەت بە ماڵ پرێس
چەند پەیامنێرێكی كەناڵی KNNی بزووتنەوەی گۆڕان رەتیدەكەنەوە، راپۆرت ئامادە بكەن دژ بە خواستی نەتەوە و میللەتەكەیان بێت
دوو پەیامنێری KNN لە لێدوانێكی تایبەت بە ماڵ پرێس كە نەیانویست ناویان بڵاو بكەینەوە رایانگەیاند، لەم رۆژانە لەلایەن هۆشیار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری كەناڵەكەوە بانگ كراون و لە دانیشتنێكی تایبەتدا كە حمە تۆفیق رەحیم ئامادەیی بووە، داوایان لێكراوە چەند راپۆرتێك لە ناو خەڵك ئامادە بكەن، كە ئاماژە بن بە بێئومێدكردنی خەڵك بەرامبەر بەو گرژییەی نێوان هەولێر و بەغدا.
ئەو دوو پەیامنێرە بە ماڵ پرێس-یان راگەیاند، سەرەتایی دانیشتنەكە هۆشیار عەبدوڵڵا هەندێك زانیاری دركاند، كە وەك رێگەخۆشكردن بوو بۆ ئەوەی حەمە تۆفیق رەحیم قسەكانی بكات، دواتر ناوبراویش كەوتە قسە و گوتی: دەبێت ئێمە كار لەسەر ئەو دیوە ناڕەزاییانە بكەین، كە خەڵك باسی بكەن لەبارەی ئەوەی ئەو گرژییەی نێوان هەولێر و بەغدا بكەین بە شەخسی، وا نیشانی بدەن، كە شەرەكە بۆ نەوتە.
یەكێك لە پەیامنێرەكان گوویەتی: ئاخر مەسەلەی كەركووك چ پەیوەندییەكی بە نەتەوە هەیە، ئەوەی هەیە لێرە نەوتێكی زۆر هەیە و ئەگەر مەسەلە نەوت بێت پارتی و یەكێتی لە مێژە دەستیان لەكەركووك هەڵدەگرت، چونكە نەوتێكی زۆر لێرە لە ژێر دەستیانە، دەڵێت: حەمە تۆفیق و هۆشیار بەوشێوەیە وەڵامیانداوەتەوە، ئەوە ئیشی ئێوە نییە شرۆڤە بكەن، ئیشی ئێوە ئەوەیە كە ئێمە دەیڵێن.
دوو پەیامنێرەكە دەڵێت: ئێمە گوتمان كاری وا ناكەین و كاتی خۆیشی زۆر شتان پێمان كرد كە هیچ نە پشەیی و نە پرۆڤیشناڵی بووە، ئەو شەڕەی ئێوە دەیكەن باش نییە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق