--------------------------------------------------------------------------------
هەزارو 400 ئەفسەری سەردەمی دەسەڵاتی بەعس، لەچوارچێوەی بڕیارێكی نوری مالیكیدا بۆ گەڕانەوە بۆ ریزەكانی سوپا ناونوسكراون

لەكەركوك هەزارو 400 ئەفسەری پێشووی بەعس ناوەكانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ
ریزەكانی سوپا رەوانەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران كراونو بڕیارە لەهێزەكانی
دیجلە جێگەیان بۆ بكرێتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی بڕیارێكی نوری مالیكیدا دێت.
نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە، لەسەرەتایی مانگی حوزەیرانی رابردوودا رەزامەندی بۆ گەڕاندنەوەی ئەفسەرانو كارمەندانی پێشووی سوپای عیراق (رژێمی بەعس) دەربڕی.
بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دوای سەردانیكردنی وەفدێكی پارێزگای كەركوك كە پێكهاتبوو لەژمارەیەك ئەندامانی ئەنجومەنو بەشێك لەپەرلەمانتارە عەرەبەكانی كەركوكو ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی، دێت بۆ لای نوری مالیكی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەوە دەست هاوڵاتی كەوتوون، لەئێستادا ناوی تەواوی ئەو ئەفسەرانەی سەردەمی بەعس، گەیەنراونەتە نوسینگەی نوری مالیكیو چاوەڕوانی ئیمزای ناوبراو دەكەن بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ نێو سوپاو بەتایبەت هێزی دیجلە كە ژمارەیان هەزارو 400 ئەفسەرە.
لەنێو ئەو هەزارو 400 ئەفسەرەدا هەر بەپێی زانیارییەكان پێنج ئەفسەری پلەی فەریقو 32 ئەفسەری پلەی لیواو 325 ئەفسەری عەمیدو 257 ئەفسەری موقەدەمو 112 ئەفسەری نەقیبی تێدایە ئەوانی تریش ملازمن.
سەرچاوەیەكی باڵا لەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە بەهاوڵاتی وت “نوری مالیكی لەمانگی ئایاری رابردوو كاتێك سەردانی كەركوكی كرد بەڵێنی گەڕاندنەوەی ئەو ئەفسەرانەی رژێمی پێشووی عێراقی داوەو كاری تایبەتی بۆ كردووە، بەڵام ئەوكات كاتەكەی گونجا نەبوو، كە ئێستا دیجلە دروستبووە باشترین كاتە بۆ گەڕاندنەوەیانو جێگیركردنیان”.
هاوكات حوسێن عەلی (ئەبو سەدام)، سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای حەویجە كە یەكێك بوو لەو كەسایەتییانەی ناونووسی ئەو ئەفسەرانەی سەردەمی بەعسی دەكرد، لەلێدوانێكیدا بەهاوڵاتی وت “سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەگەڕانەوەی ئەفسەرانی پێشووی بەعس بەمەبەستی ئاشتبوونەوە لەگەڵ خاكو نیشتماندا”.
وتیشی “ئەو ئەفسەرانە لەگەڵ ئیمزای مالیكی دەگەڕێنەوە نێو سوپاو خزمەت دەكەن”.
كاركردن بۆ گەڕانەوەی ئەفسەرەكانو تێكەڵكردنیان بەئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە لەكاتێكدایە ناڕەزایی لەسەر پێكهێنانی ئەو هێزە دروستبووە، كە لەمانگی تەمووزی رابردوو لەهەردوو فیرقەی 12ی كەركوكو پێنجی دیالە لەلایەن مالیكییەوە پێكهێنرا.
كوردو هەندێك لایەنی تر پێكهێنانی هێزەكە بەنادەستوورییو بەمەبەستی فراوانكردنی دەسەڵاتی مالیكی لەناوچە جێناكۆكەكان ناودەبەن، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ گەڕانەوەی ئەفسەرانی رژێمی بەعسیش ناڕەزایی زیاتر دروستبێت.
سەرۆكی لیژنەی ئەمنو ئاسایش لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەڵێت ئەویش بەشێوەیەكی زارەكی ئەو زانیارییانەی بیستووە، بەڵام وتی كە بەڕەسمی ئاگاداری هیچ نییە.
عەسكەری بەهاوڵاتی وت “ئەفسەرانی بەعس كە دەستیان بەخوێنی میللەت سووربوبێت، ئەگەر بگەڕێنرێنەوە بۆ ناو هێزی دیجلە ئەوە ئاژاوەی بەدوادا دێت”.
وتیشی “هێزی دیجلە خۆی نایاساییە، چونكە لەدەرەوەی دەستوورو بەرژەوەندی خاكی عێراقە، بۆیە هاتنی ئەفسەرانی رژێمی بەعس ئەوەندەی تر نایاساییە”.
لەدوای رووخانی رژێمی پێشوو لەسەر دەستی هێزەكانی هاوپەیمانان لەساڵی 2003، پۆڵ بریمەر حاكمی مەدەنی عیراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەردوو وەزارەتی بەرگرییو ناوخۆی حكومەتی عیراقو دەزگا ئەمنییەكانی تری دا، كە لەكاتی رژێمی پێشووی عیراقدا هەبوون.
لیستی عێراقیە لەكەركوك كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی دەكات، گەڕاندنەوەی ئەو ئەفسەرانە، بەئامانجی سیاسی دەزاننو دەڵێن هەوڵێكە بۆ شاردنەوەی شكستەكانی مالیكی لەكەركوك.
ماز ئەبو گەلەل، وتەبێژی لیستی عێراقیە لەكەركوك بەهاوڵاتی وت “كەم تا زۆر ئەو پرسە ئامانجی سیاسی لەپشتەوەیە بۆ شاردنەوەی شكستی لیستی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی مالیكی لەهەڵبژاردنەكەی 2010و هەوڵدان بۆ لاوازكردنی عێراقیە”.
هەرچەندە ئەو ئەفسەرانە لەدوای ئازادكردنی عێراق لەسوریاو سعودیەو توركیا نیشتەجێبوون، زۆرینەیان لەئەمساڵدا گەڕانەوە كەركوكو لەقەزای حەویجە خۆرئاوی كەركوكو ناحییەكانی سەر بەو قەزایە لەنێویاندا ریازو رەشادو چەند ناوچەیەكی تر نیشتەجێبوون، بەوتەی سەرچاوەكەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە.
محەمەد كەمال ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لیستی برایەتی كوردی لەلێدوانێكی پێشووتریدا، بەماڵپەڕی كەركوك ناو)ی وتووە كە ئەوان وەكو كورد دەیانەوێت ئەفسەرانی پێشوو خانەنشین بكرێن، “نەك دیسانەوە بگەڕێنرێنەوە، لەبری گەڕاندنەوەیان بەپێویستی دەزانین كەسانی تازە لەسەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك لەشوێنیان دابمەزرێنرێن، ئەمەش دادپەروەری بەرپا دەكات”.
مالیكی بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو ئەفسەرانە لەدوو مانگی رابردوودا ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی كە لەكۆمەڵێك سەرۆك عەشیرەتو ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاو ناحییەكانی حەویجەو ریازو تازە پێكهاتوون، سەرپشككرد.
ئەفسەرێكی پێشووی سوپای عیراق كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە(كەركوك ناو)ی وتوو “نوری مالیكی بڕیارێكی بوێرانەی دەكردووە”.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق