له سیمینارێکدا که له شاری لێوڤن-ی به‌لجیکا سازکرا، مارک ئیسکهنس سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی به‌لجیکا، گوتی "دڵخۆشم که ده‌وڵه‌مه‌ندترین بەشی کوردستانی مەزن رزگار بووه، که ئابوورییهکەی به‌رامبه‌ر وڵاتی چینه. مێژوو و به‌سه‌رهاتی هه‌ردوو گه‌لی کورد و فلامی وهکویهکە و ده‌توانن ببنه دۆستی مێژوویی یەکدی".
رۆژی 21ی ئه‌یلولی 2012، کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری و رۆشنبیریی (نیگه‌هـ) له شاری لێوڤن و لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌ل
جیکا،
سیمینارێکیان رێکخست. ژمارەیەکی زۆر کورد و به‌لجیکی بەشدارییان لە
سیمینارەکەدا کرد کە له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان بوو.
لەو سیمینارەدا 3 که‌سایه‌تیی ناوداری به‌لجیکی، ماک ئیسکهنس، سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشوو، پێته‌ر فان رۆمپای، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فیدراڵی به‌لجیکا، که کوڕی سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌وروپایه، له‌گه‌ڵ دیرک فانسینا، جێگری پارێزگاری لێوڤن وتاریان پێشکەشکرد. بەر لە پێشکەشکردنی وتارەکان فیلمێکی بەڵگەنامەیی لەسەر ئازار و مەینەتییەکانی کورد پێشاندرا.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەلجیکا له وتارەکەیدا ئاماژەی بە ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان کرد و گوتی "سه‌یرکردنی ئەو کورته فیلمه ویژدانمانی هه‌ژاند، که له‌مڕۆ به‌دواوه زیاتر خزمه‌تی ئه‌و گه‌له ره‌نجده‌ر و خاوه‌ن دێرینترین مێژووە بکه‌ین. هه‌ردوو گه‌لی کورد و فلامی له بواری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی‌دا وه‌کو یه‌ک بوون. ئێمه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ین که بە نزیکترین دۆستی خۆتانمان بزانن."
له به‌شێکی دیکه‌ی سیمیناره‌که‌دا، پێته‌ر فان رۆمپای ئاماژەی بەو هه‌نگاوە پراکتیکییانه کرد که پێویسته بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌لجیکا بهاوێژرێن. وه‌ک کردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانه‌ی به‌لجیکا له هه‌رێمی کوردستان و به‌شداریکردن له پرۆژه ئابوورییه‌کاندا به‌هۆی دامه‌زراندن و ره‌وانه‌کردنی کۆمپانیای به‌لجیکی بۆ هه‌رێمی کوردستان. کوڕی سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا پێداگیریی لەسەر ئەوە کرد که پێویسته گوشار بخرێته سه‌ر حکومه‌تی عێراق تاوەکو ئاستەنگ بۆ هه‌رێمی کوردستان دروست نه‌کات.
جێگری پارێزگاری لێوڤن-یش باسی خۆگونجاندن و تێکه‌ڵبوونی کورد و فلامییهکانی لە پارێزگاکەیدا کرد و بهڵێنیدا ئاسانکاری بکات بۆ باشتر چالاککردنی ره‌ڤه‌ندی کوردی له به‌لجیکا.
كوڕی سەرۆكی یەكێتی ئەوروپا :
پێویستە گوشار بخرێتە سەر حكومەتی عێراق تاوەكو ئاستەنگ بۆ هەرێمی كوردستان دروستنەكات
فلامییەکان کێن؟
فلامییەکان ئەو هاووڵاتییانەی بەلجیکان کە بە زمانی هۆڵەندی قسە دەکەن. ئەوان ساڵانی دوور و درێژ لەلایەن هاونیشتمانییە فەڕەنسییەکانیانەوە حاشا لە ناسنامەیان کراوە و زمانەکەیان پشتگوێخراوە. بۆیەش ئێستا لە هەرێمی فلاندرن، کە هەرێمی فلامییەکانە، دەنگەکانی جیابوونەوە لە بەلجیکا و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بەرزتر دەبنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە پاشای بەلجیکا فلامییە و شاری برۆکسەلیش ناوچەی ناکۆکی لەسەرە لەنێوان فلامی و فەڕەنسییەکانی بەلجیکادا.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق