به‌رپرسێكی عێراق ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كات كه رۆڵیان له سێدارهدانهكهدا بینیوه
سایتی چاو‌دێر: موه‌فه‌ق روبه‌یعی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ئاشكرای كرد: له‌سێداره‌دانی سه‌دام به ( ئۆكه‌ی) ئه‌مریكا كرا‌و ئێمه له مانه‌وه‌ی سه‌دام لای ئه‌مریكیه‌كان ده‌ترساین.
روبه‌یعی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا، رایگه‌یاند: من‌و نوری مالكی‌و تاریق نه‌جم ی به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر له نوسینگه‌كه‌ی مالكی كۆبوینه‌وه، وتم سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له جه‌ژن سه‌دام حسێن له‌سێداره بدهینو به مالكیم وت: ئایا به‌ڵێنمان دهیهیتێ كه په‌شیمان نه‌بیته‌وه‌و له نیوه‌ی ڕێگه جێ‌مان نه‌هێڵیت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد له‌و كاته‌دا روبه‌روی گوشارێكی گه‌وره‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و عهرهبیو نێوده‌وله‌تی بوینه‌وه به هۆی له‌سێداره‌دانی سهدامو سه‌ردانی جۆرج بوش ی سه‌رۆكی ئه‌مریكامان كرد‌و باسی له‌سێداره‌دانی سه‌داممان كرد‌و ئه‌ویش ته‌نیا به‌ده‌ست ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لاری نیه له‌و كاره، به‌ڵام رامزی كلارك ی وه‌زیری داد فه‌رمانی دادگای باڵای ئه‌مریكای وه‌ك پاساو هێنایه‌وه بۆ رێگرتن له‌و كاره، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
وتیشی: ئه‌مریكا به مه‌رج سه‌دامیان راده‌ست كردین وه‌ك وه‌رگرتنی كۆده‌نگی ئه‌نجومه‌نی سهرۆكایهتیو ئیمزای وه‌زیری داد، بۆیه له شه‌وی له‌سێداره‌دانه‌كه به چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌كان رایی كرا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌هۆی پابه‌ندبونی خۆیه‌وه ئیمزای نهكردو عادل عه‌بدول مه‌هدی قایل بوو، وه‌زیری داد گه‌شتی كردبوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات بۆیه به مالكیم وت ده‌توانێت به بریكار یه‌كێك راسپێرێت بۆیه خوزه‌یر خوزاعی ئه‌و كاره‌ی كرد، مه‌رجێكی دیكه‌ی ئه‌مریكیه‌كانیش ئه‌وه بوو دادوه‌رێك ئاماده‌بێ كه ئه‌زمونی له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام دادوه‌رێكی له‌و جۆره له ناوچه‌ی سه‌وزدا نه‌بوو بۆیه په‌نامان بۆ مونقیز ئال فرعۆن ی داواكاری گشتی برد‌و ئه‌ویش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی كه بێت بۆ به‌ندیخانه‌ی ( نسا‌و) له كازمیه
روبه‌یعی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: دوای ته‌واو كردنی كاره‌كان، بریاربوو له سه‌عات چواری به‌یانی سه‌دامم بدرێته ده‌ست عێراق، بۆیه به‌ر له نیو سه‌عات به فرۆكه چوینه بهندیخانهكهو دواتر له‌سێداره دانه‌كه به‌رێوه‌چوو

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق