چوارکەس بۆ شوێنگرتنەوەی مالیکی کاندیدن کە ئیبراهیم جەعفەری بەهێزترنیانە.
عەبدولئەمیر مەیاحی، ئەندامی کوتلەی
ئەحراری سەربە رەوتی سەدر لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "هەریەک لە
ئیبراهیم جەعفەری، ئەحمەد چەلەبی، حوسێن شەهرستانی و خوزەیر خوزاعی ئەگەری
ئەوەیان هەیە، بۆ شوێنی مالیکی دیاری بکرێن".
لەکاتێکدا لایەنە سیاسییە عێراقییەکان
چاوەڕێی رۆژی 17ی مانگ دەکەن وەک دوایین وادەی ئەو مۆڵەتە 15رۆژیەی لە
کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکەی هەولێردا درایە سەرۆک وەزیرانی عێراق،
د.فوئاد
حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی رایگەیاند
کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کار
لەگەڵ مالیکی ناکرێ و دەبێ لابدرێ.
عەبدولئەمیر مەیاحی ئاماژەی بەوەشکرد، کە
کوتلەی ئەحرار پشتگیری لە ئیبراهیم جەعفەری دەکات و هەر ئەویش بەهێزترین
کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و رەزامەنی کوتلەکانی دیکەی لەسەرە کە
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی رەوتی سەدر "جەعفەری کەسێکی نیشتمانی و
میانڕەوە".
لەبارەی ئیبراهیم جەعفەری بۆ جێگرەوەی
مالیکی، د.فوئاد حوسێن سەرۆكی ديواني سەرۆكايەتی هەرێمی كوردستان لە
لێدوانێکدا بۆ (رووداو) گوتی "لەکۆتاییدا هاوپەیمانی نیشتمانی خۆی بڕیار
دەدات کێ بێت. ئەگەر بە ئیبراهیم جەعفەری رازیبن، باوەڕناکەم کورد دژی بێ".
پەرلەمانتارەکەی رەوتی سەدریش ئەوەشی
نەشاردەوە کە متمانە وەرگرتنەوە لە نوری مالیکی کارێکی ئاسان نییە و کاتی
زیاتری دەوێت، بەڵام راشیگەیاند "بەدیلی نوری مالیکی، بۆ پۆستی سەرۆک
وەزیران هەر لە نێو هاوپەیمانی نیشتمانی دەبێت".ئەو پەرلەمانتارەکەی رەوتی
سەدریش ئەوەشی نەشاردەوە کە متمانە وەرگرتنەوە لە نوری مالیکی کارێکی ئاسان
نییە و کاتی زیاتری دەوێت، بەڵام راشیگەیاند "بەدیلی نوری مالیکی، بۆ
پۆستی سەرۆک وەزیران هەر لە نێو هاوپەیمانی نیشتمانی دەبێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق