ئەمشەو نوری مالیکی سەرۆک وەزيرانی عێراق،
بە سەردانێک دەگاتە شاری کەرکووک و سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
لەو شارە ئەنجامدەدرێ .
سەرچاوەیەکى ئاگەدار را ي گەیاند بڕیارە ئەمشەو نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێک بگاتە کەرکووک.
ئەمە لەکاتێکدا، چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاویانکردووەتەوە کە سبەی مالیکی دەگاتە کەرکووک .
سەرچاوەکە گوتی "بڕیارە مالیکی لەگەڵ
پارێزگاری کەرکووک و گەورە بەرپرسانی دیکە و پێکهاتەکانی ئەو پارێزگایە
کۆبێتەوە و لەنزیکەوە گوێ لە داواکاریی و کێشەو گرفتەکانیان بگرێ
".
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هەروەها مالیکی لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەکەی، سبەی لە
کەرکووک کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدەدەن.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاربوو چوارشەممەی رابردوو لە شاری کەرکووک ئەنجامبدرایە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.
لەو بارەوە رۆژنامه‌ی وته‌نی كوێتی
بڵاویكرده‌وه كه نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له برِیارێكی خۆی
پاشگه‌زبووه‌وه، كه به‌نیاز بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی
عێراق له شاری كه‌ركووك ئه‌نجام بدات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات،
هه‌رێمی كوردستان هۆشداری تووندی دابووه نوری مالیكی له ئه‌نجامدانی ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه له شاری كه‌ركووك، بۆیه مالیكی له ئه‌نجامدانی ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه پاشیمان بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كوردی به رۆژنامه‌كه‌ی
راگه‌یاندبوو دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له
دیوانییه، مالیكی هه‌وڵیداو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له شاری كه‌ركووك
ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌ش بۆ ئیستیفزازكردنی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و
ئاراسته‌كردنی نامه‌یه‌ك به‌وه‌ی كه‌ركووك كوردستانی نییه و وه‌ك به‌شێك
له عێراق ده‌مێنێته‌وه .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی رایگه‌یاندووه "به‌هۆی خراپی
كه‌شوهه‌واوه" كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه
برِیاربوو رۆژی چوارشه‌ممه له شاری كه‌ركووك ئه‌نجامبدرێ، بۆ كاتێكی
نادیار دواخراوه.
ماوه‌یه‌كه بارگرژییهكی تووند له نێوان
هه‌رێمی كوردستان و نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دروست بووه و
هه‌ولێر، مالیكی به دیكتاتۆر وه‌سف ده‌كات، كه تاكرِهوانه
فهرمانرِهوایهتی ده‌كات و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی
په‌راوێزخستووه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق