نێچیرڤان بارزانی به فه‌رمی داوه‌تی توركیا ده‌كرێت
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌ردۆغان بیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و به فه‌رمیش داوه‌تی
توركیای كردووه.ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له نووسینگه‌ی تایبه‌تی ننێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست رووبه‌رنێت كه‌وتووه، له دوو په‌یوه‌ندی جیادا له نێوان ره‌جب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا‌و داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پیرۆزباییان له بارزانی به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكردووه. هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزباییكردن هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستووه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیایان كردۆته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ش داوا له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه سه‌ردانی وڵاتی توركیا بكات و به فه‌رمیش ئه‌و داوهتهیان پێڕاگه‌یاندووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانیش وێڕای سوپاسی بێ پایانی، پابه‌ندبوونی خۆی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان توركیا ده‌ربڕیوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق