تاڵه‌بانى: یه‌كێتى پشتگیرى نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان‌و سه‌رۆك كۆمارى عێراقى كرد له هه‌ولێر ئه‌ویش پیرۆزبایى له پۆستى نوێى بارزانى كرد‌و پشتگیرى حیزبه‌كه‌ى بۆ راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمارى عێراق‌و سكرتێرى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیان كرد له هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى به‌خێر هاتنى كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاته هه‌ولێر.
تاڵه‌بانیش پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی ههریمَی كوردستان‌و گوتى "ئێمه پشتیوانی ته‌واوی نێچیرڤان بارزانى ده‌كه‌ین له ئهركهكانیداو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیش به هه‌موو ده‌زگاكان‌و هێزو توانایانه‌وه پشتیوانی ته‌واوی لێده‌كات بۆئه‌وه‌ی له‌كارو ئه‌ركه‌كانی سهرشانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق