ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 7 أبريل 2012

دووشەممە پشووی فەرمیە لە هەرێمی کوردستاندا

سەرەڕای ئەوەی بەغدا ئەو پشووەی هەڵوەشاندۆتەوە، بەڵام رۆژی 4/9 دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان".

د.محەممەد قەرەداغی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان 4/9 کە دەکاتە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بۆتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستاندا کە رۆژی ئازاد کردنی عێراقە".

چەندساڵیکە 4/9 رۆژی ئازادکردنی عێراق، پشووی فەرمی بووە لە سەرتاسەری عێراق، کەچی ئەم ساڵ حکومەتی عێراقی بە بڕیارێک ئەو پێشووەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام د.محەممەد قەرەداغی دەڵێ "حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستانە نەک حکومەتی عێراقی، بۆیە پەرلەمانی کوردستانیش ئەو رۆژی کردۆتە پشووی فەرمی، هەربۆیە پابەندی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان دەبین".

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی نوێ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و بڕیار لە بارەی پێشووی رۆژی دووشەممە دەدات"، بەڵام جارێکی دیکە دووپاتیدەکەینەوە "کە پەرلەمانی کوردستانی بڕیاری داوە رۆژی 4/9ی هەموو ساڵێک ببێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پێوەی پابەندە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق