ژمارەی پەرلەمانتارانی گۆڕان بووە 23
د.شاهۆ سه‌عید وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، هه‌ردوو په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌كه‌یان (كاروان ساڵح و عه‌بدولڕه‌حمان زاخۆیى) هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه نه‌ماوه.
رۆژنامه‌ى (رووداو) له دوا ژماره‌ى خۆیدا ر اپۆرتێكى له ژێر ناوى (په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى گۆڕان ژماره‌یان بووه 23) له باره‌ى ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره بڵاو كرده‌وه‌و رایانگه‌یاند كه ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه. ئه‌مڕۆش د.شاهۆ سه‌عید، وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه دوو كه‌سه په‌یوه‌ندیان به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه نه‌ماوه.
د.شاهۆ ده‌ڵێت "ئاگاداری هاوڵاتیانی كوردستان به گشتی و جه‌ماوه‌ری گۆڕان و سه‌رجه‌م ئه‌نجوومه‌ن و ژوور و ئۆرگان و فراكسیۆنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و دوو كه‌سه، دوورونزیك، په‌یوه‌ندییان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه نه‌ماوه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق