بڕیاره دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى‌و عیماد ئه‌حمه‌د به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌ت سه‌ردانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بكه‌ن.
د.سه‌لاحه‌دین بابه‌كر، وته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، راگه‌یاند "دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و عیماد ئه‌حمه‌دى جێگرى سه‌ردانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى
كوردستان ده‌كه‌ن له هه‌ولێر
".
د.سه‌لاحه‌دین گوتى "سه‌ردانه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ته، به‌ڵام ئێمه به‌شدارى حكومه‌ت ناكه‌ین‌و پێیان

راده‌گه‌یه‌نین كه وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن ده‌مێنینه‌وه‌و چاودێرى كاره‌كانى حكومه‌ت ده‌كه‌ین".
دواى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه نێچیرڤان بارزانى‌و عیماد ئه‌حمه‌د بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت راسپێردران، هه‌ربۆیه سهرۆكو جێگرى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ، هه‌فته‌ى رابردووش نێچیرڤان بارزانى‌و عیماد ئه‌حمه‌د سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیان كرد.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق