بڕیاره كارله‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌ك بكرێت‌و هه‌ر كه‌سێك مۆڵه‌تى نه‌بێت نه‌توانێت چه‌ك له ماڵه‌كه‌یدا ههبێتو لێپرسییهنهوهى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بكرێت بێ مۆڵه‌ت چه‌كیان پێیه.
عه‌مید نزار عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆ له پارێزگای سلێمانی به NNA راگه‌یاندووه "بڕیاره چه‌ك هه‌ڵگرتن قه‌ده‌غه بكرێت‌و ته‌نها هه‌ندێ كه‌س كه مۆڵه‌تى چه‌ك هه‌ڵگرتنیان پێدهدهدرێت بتوانن چه‌ك ههڵبگرنو بیبه‌نه‌وه ماڵه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى رووداوى زۆر له چه‌ك كه‌وتووه‌ته‌وه"
.عه‌مید نزار عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆ له پارێزگای سلێمانی به NNA راگه‌یاندووه "بڕیاره چه‌ك هه‌ڵگرتن قه‌ده‌غه بكرێت‌و ته‌نها هه‌ندێ كه‌س كه مۆڵه‌تى چه‌ك هه‌ڵگرتنیان پێدهدهدرێت بتوانن چه‌ك ههڵبگرنو بیبه‌نه‌وه ماڵه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى رووداوى زۆر له چه‌ك كه‌وتووه‌ته‌وه"
عه‌مید نزار گوتى "زۆر خه‌ڵك داواى مۆڵه‌تى چه‌ك هه‌ڵگرتن ده‌كات، به‌ڵام ره‌زامه‌ندییان پێناده‌ن، ئه‌گه‌ر زۆر پێویستی پێی نه‌بێت یاخود كه‌سه‌كه پله‌و پایه‌ی نهبێتو مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌بێت"، گوتیشى "به‌نیازین ته‌نها پاسه‌وانی وه‌زیرو ئه‌ندام پهرلهمانو كه‌سێتییه‌كان، كه پێویسته چه‌كیان پێبێت، مۆڵه‌تى هه‌ڵگرتنى چه‌كیان پێده‌ده‌ین، به‌هیچ جۆرێكیش مۆڵه‌تى چه‌ك به راوچى نادرێت".
به‌سه‌دان كه‌س له ماڵه‌كانیاندا چه‌ك هه‌یه‌و زۆربه‌ى خه‌ڵكیش داواى مۆڵه‌تی چه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌یان پێویستیان پێى نییه، هه‌ربۆیه به‌پێى پڕۆژه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیار چه‌ك هه‌ڵگرتن له كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كرێت، هه‌ركه‌سێكیش بێ مۆڵه‌ت چه‌ك هه‌ڵبگرێت لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
جه‌لال شێخ كه‌ریم بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به (رووداو)ى راگه‌یاند "پێشووتر چه‌ك هه‌ڵگرتن قه‌ده‌غه بووه، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى چهكو بهربڵاوىو كاردانه‌وه‌ى له ئێستادا، پڕۆژه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌ك هه‌ڵگرتن به گشتى نووسراوه‌و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت به‌بێ مۆڵه‌ت كه‌س نه‌توانێت چه‌ك هه‌ڵبگرێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق