بۆنه‌ی پێشكه‌ش كردنی فیلمێك له سه‌رهاتی ژیان و رووداوه‌كانی له‌گه‌ڵ عوده‌ی سه‌دام، گۆڤاری نیوزویك بابه‌تێكی له‌سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی عێراقی به‌ناوی یه‌حیا بڵاو كردۆته‌وه كه باس له سه‌رهاتی ژیان و ئه‌و رووداوانه ده‌كات كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ناچار كرا ببێته به‌دیلی عوده‌ی چونكه زۆر هاوشێوه‌ی نێوبراو بوو.
یه‌حیا بۆ نیوزویكی ئه‌مریكی ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌فسه‌ری سوپای عێراقی بوو كاتێك بانگ ده‌كرێت بۆ ئاماده‌بوون له یه‌كێك له كۆشكه‌كانی كۆماری و چاوی به عوده‌ی ده‌كه‌وێت. دواتر عوده‌ی پێ ده‌ڵێ پێویسته ببیته پاسه‌وانی تایبه‌تی و گوتی تۆ زۆر هاوشێوه‌ی منی و پێویسته له‌گه‌ڵ من كار بكه‌ی واتا

وه‌ك به‌دیلی من بی له هه‌ندێ كات و شوێندا.
یه‌حیا گوتی ئایا ده‌توانم ئه‌وه ره‌ت كه‌مه‌وه و ئه‌وان یه‌كه‌مجار گوتیان ده‌توانی بگه‌ڕێیه‌وه بۆ ناو سوپا، به‌لام كه چوومه ده‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركرام و خرامه نێو ژوورێك كه ته‌واو ره‌نگی سور بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیر له خوێن بكه‌مه‌وه.
به‌گوته‌ی یه‌حیا دوای هه‌فته‌یه‌ك دیسان چاوی به عوده‌ی كه‌وتووه‌و ئه‌مجاره گوتی ئه‌گه‌ر پێشنیازه‌كه‌ی ره‌ت بكه‌مه‌وه ئه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر خوشكه بچوكه‌كانم و منیش به ناچاری قبوڵم كرد.
یه‌حیا به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێ، له‌و ماوه‌یه‌ی كه به‌دیلی عوده‌ی بووم به‌رده‌وام شایه‌تی وێنه و رووداوی زۆر ناخۆش و قێزه‌وه‌ن بووم وه‌ك ده‌ستدرێژی كردنی سه‌ر ئافره‌تان و ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتن له‌لایه‌ن عوده‌ی و ده‌یویست منیش شایه‌تی ئه‌و رووداوانه بم بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی تووشی ئه‌و كارانه بم.
یه‌حیا ده‌ڵێ توانی هه‌ڵبێت و عێراق جێ بیًَڵێت و ماوه‌ی پێنج ساڵ چاره‌سه‌ری ده‌روونی بۆ ده‌كرا چونكه به‌رده‌وام وێنه‌ی كاره‌كانی عوده‌ی له پێش چاوی بوو.
له كۆتاییدا یه‌حیا بۆ نیوزویك ده‌ڵێ كاتێك وێنه‌ی عودهیم بینی له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كان كوژرا زۆر تۆڕه بووم چونكه ده‌مویست نێوبراو دادگایی بكرێت و به زیندووی له‌نێو قه‌فه‌سدا ببینم كه له‌سه‌ر كاره‌كانی حوكم بدرێت و له‌سێداره بدرێت

سه رجاوه مالبه رى شاره زوور بوست
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق