ئه‌لبومی وینه‌كان

الخميس، 30 أغسطس 2012

زانیاری له‌سه‌ر چۆنیتی بۆمباران كرنی هیرۆشیما



یەكەمین بۆمبی ئەتۆمی، بەسەر دانیشتووانی شاری (هیروشیما)ی ژاپۆندا درا

لە ڕۆژێكی مێژووییدا ڕێكەوتی 6/8/1945 كاتژمێر 8،15 خولەكی سەر لە بەیانی، بە بڕیاری سەرۆكی ئەمەریكای ئەو كات(هاری ترۆمان) و ڕاوێژكارەكانی، یەكەمین بۆمبی ئەتۆمی بەسەر دانیشتووانی شاری (هیروشیما)ی ژاپۆندا درا.

سێ ڕۆژ دوای ئەم كارەساتە دووەمین بۆمبی ئەتۆمی (ناكازاكی)ـیشی وێران كرد. بۆمبەكە لە (60)كیلۆ یۆرانیۆم دروست كرابوو، بە فڕۆكەیەكی جەنگیی ئەمەریكا بەناوی(ئینۆل
اگۆی) بەسەر هێرۆشیمادا درا.

هەر لە یەكەمین چركەساتی دوای تەقینەوەكەدا، هەموو شتێك تا دووریی (1500)م لە بۆمبەكە توایەوە و بوو بە دووكەڵ و تۆز. لە(9) چركەدا 140هەزار كەس دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا و ژمارەی كوژاروەكان تا چەندین ساڵ دوای كارەساتەكەیش درێژەی هەبوو و گەیشتە زیاتر لە 240 هەزار كەس.

بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە، كە شوێنهاتی نەرێنیی بۆمبارانی هیرۆشیما و ناكازاكی تەنیا كوژرانی دووسە دوو چل هەزار كەس نەبوو بەڵكوو دواتر كاتێ یەكەم مناڵ بەناوی (ساداكۆ) لە ژێر كارتێكەریی تیشكی بۆمبی ئەتۆمیدا تووشی شێرپەنجەی خوێن ببوو، لەدایك بوو. ئەوسا جیهانییان تێگەیشتن، كە ئەمریكا چ تاوانێكی دەرحەق بە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە.

(هاری ترۆمان)ـی سە ڕۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا، كاتێك بڕیاری بومبارانی ئەتۆمی هێرۆشیما و ناكازاكیی ژاپۆنی دەركرد، لە ڕەوشی كۆمەڵایەتی و ئابووری و سەربازیی ژاپۆن ئاگادار بوو و دەیزانی، ژاپۆن توانای درێژەدان بە شەڕەكەی نییە، بۆیە ویستی (ترۆمان) و كاربەدەستانی دیكەی ئەمریكی، بۆ بەكارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دژی نەتەوەی ژاپۆن، جێی پرس و گومانە!! بۆچونێك هەیە دەڵێت: ئەمریكا بە كەڵكوەرگرتن لە بۆمبی ئەتۆمی، ئەوكات، كە هیچ وڵاتێك ئەو چەكەی نەبوو دەیەویست هێز و دەسەڵاتی خۆی بە چاوی خەنیمەكانی وەك سۆڤییەتدا بدات.

دواتر دیتمان ڕكەبەرایەتی بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی چووە قۆناغێكی نوێوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی هەن، لەحاڵی حازردا جبەخانەكانی ئەتۆمیی ئەمریكا و ڕووسیا توانای ئەوەیان هەیە گۆی زەوی بە یەكجاری لەبەین بەرن، جگە لەمەیش تاكو ئێستا هەوڵەكان بۆ پاككردنەوەی جیهان لە چەكی ئەتۆمی چ ئەنجامێكی نەبووە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق