ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 30 يوليو 2012

لە سلێمانی كچێك خۆی دەكاتە كوڕ

كچێك لە شاری سلێمانی ماوەی 10 ساڵە كار بۆ ئەوە دەكات خۆی بكاتە كوڕ، لەو ماوەیەشدا لە بازاڕ وەك كوڕێك كاریكردووە. ئێستا دەڵێ ئەگەر نزیكەی 60 هەزار دۆلاری هەبێ دەتوانێ ئەو خەونەی بەتەواوی بێنێتەدی، بۆ ئەو مەبەستەش داوای یارمەتی لە بەرپرسان دەكات. ئەم كچە، كە تەمەنی 31 ساڵە، دەڵێ
تێگەیشتووە چیتر ناتوانێ وەك ئافرەت درێژە بە ژیان بدات. بۆیە وەك كوڕان قژی چاككردووەو دەنگێكی گڕی وەك كوڕانی هەیە، كە وەك خۆی دەڵێ بە بەكارهێنانی دەرزی (تێستیسیرۆن) بەوە گەیشتووە، بەردەوام ریشی دەتاشێ و سەكسوكێكی داناوە ئەو دەڵێ "بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانیشەوە وامكرد كە سووڕی مانگانەم نەما، ئێستا من تەنیا ئەوەم ماوە ئەندامی مێینەم بگۆڕم بە نێرینە، كە 50 هەزار دۆلاری تێدەچێ".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق