ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 30 يوليو 2012

لە كوردستان و عێراق پشكنینی پەردەی كچێنی زۆر دەبێت




بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشكی دادی سلێمانی راگەیاند تەنیا ساڵی رابردوو 323 حاڵەتی پشكنینی پەردەی كچێنی لەلای ئەوان ئەنجامدراوە، كە 270 حاڵەتیان منداڵی خوار تەمەن 8ساڵ بوون "كە پەردەی كچێنیان نەماوە".
دكتۆر بەرزان محەممەد، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشكی دادی لە سلێمانی لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) ئاشكرایكرد كە ژمارەیەكی زۆر لەو تەرمانەی دادگا رەوانەی لای ئەوانیكردوون
بۆ ئەوەبووە تاوەكو پشكنینیان بۆ بكەن و لەوە بكۆڵنەوە كە ئایا پەردەی كچێنیان لەدەستداوە یان نا. ئەو دەڵێ زۆرجار دەركەوتووە پەردەی كچێنییان هیچ كێشەیەكی تێدا نییە و تەواوە، بەڵام دوای چی؟ دوای ئەوەی كوژراون.
دكتۆر بەرزان محەممەد عەلی، بە نیگەرانییەوە دەڵێ "دڵنیام ئەوانەی كوژراون و دەكوژرێن، زۆریان لەسەر گومان دەیانكوژن". ئەو پزیشكە، گوتیشی "تەنیا ساڵی رابردوو 323 حاڵەتی پشكنینی پەردەی كچێنیمان هەبووە، 270 حاڵەتیان منداڵی خوار تەمەن 8ساڵ بوون، كە پەردەی كچێنیان نەماوە".
بەپێی راپۆرتێكی رادیۆی دەنگی ئەڵمانیا DW، رۆژانە چەندین كچ لە پەیمانگەی دادی پزیشكی لە بەغدا لەسەر بڕیاری دادوەر پشكنینی پەردەی كچێنیان بۆ دەكرێ ، سكاڵاكارانیش ئەو زاوایانەن، كە لە شەوی یەكەمی زاوایەتی خوێنی پەردەی كچێنیان نەبینیووە.
هەردوو رێكخراوی نێودەوڵەتی چاودێری مافی مرۆڤ (هیومەن رایتس وۆچ) و لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) داوا لە حكومەتی عێراق دەكەن چیتر رێگە نەدات بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی پەردەی كچێنی، پشكنین بۆ كچان و ژنانی عێراق بكرێت. ماریانا وڵمەن، ئەندامی رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی دەڵێ "پشكنینی پەردەی كچێنی پێشێلكردنی مافی مرۆڤە و نابێ بە هیچ پاساوێك برەوی پێ بدرێت".
هەروەها لیزل گرەنت هۆڵتز، ئەندامی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤیش دەڵێ "پێویستە حكومەتی عێراق بە زووترین كات بڕیارێك دەربكات تاوەكو رێگە لەو كارەی دادگاكانی عێراق بگرێت".
یاسین كەریم، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشكی دادوەری هەرێمی كوردستان لە هەولێریش ، بە (رووداو)ی راگەیاند "خەڵك هەبووە دوای شەوی زاوایی، كە خوێنی نەبینیووە هاتووەتە لامان بۆ دڵنیابوون"، بەڵام هیچ

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق