ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 11 يونيو 2012

ئه ڤین ژن و ژیان ده ستپێ ده کاته وه




كچە پێشكەشكار ئەڤین ئاسۆ لەكەناڵی كوردماكس دەست بەپڕۆگرامەكەی دەكاتەوە، كە ساڵی رابردوو بەهۆی دوورخستنەوەیان لەكەناڵ چار بەرنامەكەی وەستا.
كارمەندێكی كەناڵی كوردماكس كە نەیویست ئاماژە بەناوەكەی بكرێ،
ئاشكرایكرد "دانیشتێك لەنێوان ئارت كۆمپانیا و كەناڵی كوردماكس كراوە، بۆئەوەی ئەڤین ئاسۆ بەرنامەكەی بەناوی "ئەڤین ژن و ژیان" لەكەناڵی كوردماكس دەستپێبكاتەوە". ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی گوت "ئەڤین ئاسۆ یەك بەرنامەی دەبێت، تائێستا بڕیارە بەرنامەكەی هەر بەناوی (ئەڤین ژن و ژیان) بێت، لەجەژنی رەمەزان یەكەم ئەڵقەی پێشكەش دەكرێ، ستۆدیۆی بەرنامەكەش هی ئارت كۆمپانیایە". لەبارەی پێشكەشكار ئارامۆ، ئەو سەرچاوەیە گوتی "تەنیا ئەڤین بەرنامەی دەبێت، لەسەر ئارامۆ هیچ قسەیەك نەكراوە".
كورد ماكس ئێستا لەقۆناخی ئەزموونی دایەو  پەیوەندی بە ئەشرەف بەڕێوەبەری كەناڵی كوردماكس كردو تەنیا گوتی "بەڵێ شتێكی وا هەیە، بەڵام هەفتەی داهاتوو یەكلایی دەكرێتەوە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق