ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 16 يونيو 2012

37 ساڵ لەخۆی بچوكترە !



قه‌رزاوی‌ ژن ده‌هێنێت

له‌ كاتێكدا ته‌مه‌نی‌ 86 ساڵه‌، سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ ئیسلامی‌ جیهانی‌ ژنێك ده‌هێنێت كه‌ 37 ساڵ‌ له‌ خۆی‌ بچووكتره‌.

یوسف قه‌رزاوی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ ئیسلامی‌ جیهانی‌ ژنێكی‌ مه‌غریبیی‌ ده‌هێنێت كه‌ ته‌مه‌نی‌ 49 ساڵه‌ و پێشتر شووی‌ نه‌كردووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ "هیسبریس"ی‌ مه‌غریبی‌، جه‌نابی‌ شێخ له‌ڕێی‌ هه‌ندێك ناسیاویه‌وه‌ له‌ شاری‌ ربات، "عائیشه‌ ئه‌لمفنن"ی‌ ناسیوه‌.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ جه‌نابی‌ شێخه‌وه‌ كه‌ نه‌یانویستووه‌ ناوه‌كانیان ئاشكرا بكرێت رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاربووه‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو له‌ شاری‌ مه‌راكیشی‌ نزیك له‌ شارۆچكه‌ی‌ بن جه‌ریر كه‌ شوێنی‌ له‌دایكبوونی‌ عائیشه‌یه‌، ئاهه‌نگی‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ خراپبوونی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ قه‌رزاوی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ دواخراوه‌ بۆ كاتێكی‌ تر.

ژنه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ قه‌رزاوی‌ فه‌رمانبه‌ری‌ حكومییه‌ له‌ مه‌غریب و ئاره‌زووی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ خێرخوازی‌ ده‌كات.

پێشتر یوسف قه‌رزاوی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ له‌گه‌ڵ‌ دكتۆره‌ ئه‌سما بن قاده‌، كچه‌زای‌ ئه‌میر عه‌بدولقادر ئه‌لجه‌زائیری‌ كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ جه‌زائیره‌ له‌سه‌ر جه‌بهه‌ی‌ رزگاریخوازی‌ جه‌زائیر، پێكهێنا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق