ئه‌لبومی وینه‌كان

الأحد، 13 مايو 2012

دایك‌و كچەكەی حاجیاوا سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو

پاش نزیكەی دووساڵ مانەوە لە زیندان و لە ئەنجامی بەڕێوەچوونی 10دانیشتنی دادگادا، فاتمە عومەر و شەوبۆ ساڵحی كچی، لەسەر تاوانی كوشتنی یاریدەدەرێكی پزیشكی لە كۆمەڵگەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو،
سەرباری سزای 15ساڵ بەندكردن بۆ كوڕ و كچێكی دیكەی فاتمە بەناوەكانی رێزان و عومەر.وێرانبوونی ئەم خێزانە بۆ شەوی 15/8/2010 دەگەڕێتەوە، كە ئەو یاریدەدەرە پزیشكییە بەناوی رێبوار رەسوڵ، لەوماڵەدا سەردەبڕن و دواتر لەتلەتی دەكەن و فڕێیدەدەن. رێزان ساڵح، 17ساڵ، لە زیندانی چاكسازی ژنانەوە بە (رووداو)ی گوت كە رێبوار لەڕێگەی دزینی وێنەیەكی شەوبۆی خوشكی و پاشان هەڕەشەكردن بەوەی بڵاویدەكاتەوە، دەیویست خوشكەكەی ناچاربكات پەیوەندی سێكسی لەگەڵ دروستبكات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق