ئه‌لبومی وینه‌كان

الأربعاء، 2 مايو 2012

کەرکوک: هێزێکی تایبەت بە مالیکی لە کەرکوک جیگیر بووە

سەرچاوەیەکی بەرپرس و ئاگادار لە کەرکووک رایگەیاند لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا هێزێکی زۆر سەر بە نوری مالکی لە پارێزگای کەرکووک جێگیر بووە بەمەبەستی ئامانجی تایبەت بۆ خودی مالکی سەرچاوەکە دووپاتی کردەوە کە ئەو هێزە پێکهاتووە لە نوسەد و پەنجا سەرباز کە هەموویان عەرەبی شیعەن و لە خوارووی عێراقەوە هاتوون لەگەڵ سی و هەشت تۆپی قەبارە سەدو دوانزە ملم بۆ لیوای چل و حەوت کە سەر بە فیرقەی دوانزەیە.
روونیشی کردەوە کە فەرماندەی لیوا کە ناوی خالد سەباح مووسا یە و بۆ پشکنینی ناوچەکە سەردانی ناوچەی دێبەگەی کردووە .
هەر هەمان سەرچاوە رایگەیاند بەیانی ئەمرۆ لە رێگای گوندی فەتحە و ناحییەی ریاز و گوندی تەل الورد پێنج کامیۆنی بارهەڵگر کە تۆپی نەمساوی گەورەی لەسەر بووە ، لەگەڵ نۆ کامیۆن چەک و تەقەمەنی بۆ لیوای چل و حەوت هێنراوە ، بە پێی سەرچاوەکە ئەو هێزە لە بەغداوە رەوانەی کەرکووک کراوەو رەنگە مەرامی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالکی بەدواوە بێت.

 — مع

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق