ئه‌لبومی وینه‌كان

الخميس، 3 مايو 2012

پیلانێكی نوێی (ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی)

* بۆ ته‌جنید كردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كار ئه‌كه‌ن.
له‌م به‌ڵگه‌ نهێنییه‌، ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق (المخابرات) له‌ به‌رواری ١٤/٢/٢٠١٢، ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نیشتیمانی سه‌ر به‌ ئیستخباراتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی ئاگادار كردۆته‌وه‌ به‌وه‌ی: ڕێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ له‌ ڕێگای ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سه‌ر قاعیده‌ن خۆیانن، ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ته‌جنید ئه‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی به‌ستنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیی و ئیغرا كردنیان، به‌تایبه‌تی له‌ پارێزگای (به‌غدا) و (تكریت).
ئه‌مه‌ش ستراتیجییه‌تێكی نوێیه‌ ڕێكخراوی قاعیده‌ په‌یڕه‌وی ئه‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و به‌ڵگه‌یه‌ نووسراوه‌: پێشتر ڕێكخراوی قاعیده‌ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ كۆ ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی ته‌جنیدكردنی ئه‌ده‌ن به‌ په‌یوه‌ندی گوماناوی و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی سه‌ر به‌ قاعیده‌ خۆیان، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ ئافره‌ته‌كان نه‌یانتوانی ئه‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ته‌جنید بكه‌ن ئه‌وكات ڕێكخراوی قاعیده‌ هه‌ر له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌وه‌ بۆسه‌ (كه‌مین) بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دائه‌نێن و تیرۆریان ئه‌كه‌ن.
* هه‌ر به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٢ هه‌تا ئێستا به‌ ده‌یان ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌هۆی په‌یوه‌ندیی به‌ ئافره‌تانی سه‌ر به‌ڕێكخراوی قاعیده‌وه‌ تیرۆر كراوون، هه‌ندێكیان ته‌جنید كراون و كار بۆ تیرۆرستان ئه‌كه‌ن.
*به‌ڵێ ڕێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ش خاڵی لاوازی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی دۆزییه‌وه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق