ئه‌لبومی وینه‌كان

الثلاثاء، 8 مايو 2012

له گه رمه ی ته نگژه کاندا په ڕله مانتارێک مه نجه ڵه ماست بۆ مالیکی ده بات

يەكێك لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەڵێ پەرلەمانتارێكی كورد لە گەرمەی ئەو تەنگژە سیاسییەدا، كاتێك سەردانی مالیكی كردووە، مەنجەڵە ماستێكی بۆ بردووە، لەبەرئەوەش ئەوە بووەتە بابەتی باسكردن. بەڵام ئەو پەرلەمانتارەی كە دەگوترێ مەنجەڵەكەی بردووە ئەوە رەتدەكاتەوەو دەڵێ "ئەگەر مالیكی بە تەمای من بێ، تیكە ناخاتە نێو ماستی كورد
".
سەرەڕای ئەو گرژیانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەن، هەندێ پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ مالیكی هەیە و سەردانی دەكەن.
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە  گوتی "پەرلەمانتاری كوردی وا هەیە كاتێك سەردانی مالیكی دەكات، مەنجەڵی ماستی مەڕی كوردی لەگەڵ خۆی بۆ بردووە". ئەو پەرلەمانتارە، ناوی پەرلەمانتارەكەی ئاشكراكرد كە ماستی بۆ مالیكی بردووەو گوتی ئەو "خالید شوانییە". خالید شوانی ، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییە. ئێستا ئەم بابەتە لەنێو ئەندامانی كوردی پەرلەمانی عێراقدا گەرمە.
بەڵام خالید شوانی، رەتیكردەوە مەنجەڵە ماستی بۆ مالیكی بردبێ و بە پێكەنینەوە گوتی "ئەگەر مالیكی بەتەمای مەنجەڵە ماست خواردنی من بێ ئەوا هەتا لە ژیاندا ماوە، تیكە لە ماستی كوردی نادات". شوانی نەیشاردەوە ئەو باسە لە نێو پەرلەمانتاران هەیە و گوتی "خەڵكی دیكە هەیە، ئەو كارەی كردووە".
پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەڵێن خالید شوانی، نێوانی لەگەڵ مالیكیدا زۆر خۆشە و لەلای پەرلەمانتاران گوتوویەتی كاتێك سەردانی مالیكی دەكەم نامەی مام جەلال و كاك مەسعودی بۆ دەبەم.
پەرلەمانتارێكی پارتی، كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە گوتی "سەرم لەوە سووڕماوە كاتێك شوانی لەلایەن ئێمە ئەو قسانە دەكات و دەڵێ نامەی ئەو دوو سەركردەی كورد بۆ مالیكی دەبەم". ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی "مام جەلال ئەوەندە لە مالیكی دوور نییە، تاوەكو شوانی نامەكانی بگەیێنێتە مالیكی، هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان نوێنەری خۆی هەیە لەبەغدا كە ئەویش د.رۆژ نورە و لە هەمانكاتدا جێگری مالیكییە، هەفتانە یەك دووجار دەیبینێ، بۆچی ئەو نامەی بارزانی ناگەیێنێتە مالیكی".
خالید شوانی، پشتڕاستیكردەوە كە لە دوو هەفتەی رابردوودا "سەردانی مالیكی كردووە"، بەڵام وەك شوانی دەڵێ "هەموو سەردانێكم بۆ لای مالیكی بە ئاگاداری مام جەلال و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بووە". گوتیشی ئەو وەك سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق سەردانی كردووە. گوتیشی "راستە من سەردانی مالیكیم كردووە، بەڵام خەڵكانێك هەن كە بەرپرسیارێتی باڵایان هەیە، قسەی كۆبوونەوەكانی بەرپرسانی كورد لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگەیێننە مالیكی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق