ئه‌لبومی وینه‌كان

الأحد، 25 مارس 2012

گه‌نده‌ڵیه‌كی زاواكه‌ى مالكى ئاشكرا بوو


 جه‌واد حه‌سناوى په‌رله‌مانتاری كوتله‌ى ئه‌حرار له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، زاواكه‌ى نوری مالكى سه‌رۆك وه‌زیر له‌پارێزگاى كه‌ربه‌لا نزیكه‌ى 3000 هه‌زار كه‌سی وه‌كو پۆلیس له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تى ناوخۆ دامه‌زراندووه‌و هه‌روه‌ها موچه‌ى 500 هه‌زار بۆ هه‌ر مانگێك ده‌داته‌ نوسینگه‌كانى ئیسناد كه‌ سه‌ر به‌لایه‌نێكی سیاسیه‌و ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌و ئه‌وه‌شی به‌پێچه‌وانه‌ى یاساو ده‌ستوور له‌قه‌ڵه‌مدا.
وتیشی، ئه‌وان وه‌كو نوێنه‌ری كه‌ربه‌لا له‌په‌رله‌مان به‌و شته‌یان زانیوه‌و ئیدانه‌شیان كردووه‌، هه‌روه‌ك داواشیان كردووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ بكرێت به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌شی به‌گه‌نده‌ڵى دارایی وه‌سفكرد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق