ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 25 فبراير 2012

یەكگرتوو: هەڵوێستی خۆمان لەبارەیەوە رادەگەیێنین

یەكگرتوو: هەڵوێستی خۆمان لەبارەیەوە رادەگەیێنین:  

نێچیرڤان بارزانی وتارێك لەبارەی پەیوەندییەكانی پارتی و یەكگرتوو بڵاودەكاتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی چاوەڕوانكراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی ئایندەی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ وتارێكی لە رۆژنامەی (هەولێر)دا نووسیوە. یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیش دەڵێ: "
هەڵوێستی خۆیان لەبارەی وتارەكەی نێچیرڤان بارزانی رادەگەیێنین".
لە بەشێكی وتارەكەیدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێ: "تەواو بڕوام بەوەیە زوو یان درەنگ پەیوەندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بۆیە پێویستە هەرچی زووە باری گرژی و ئاڵۆزی ئێستا بەجێبێڵین".
لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا نێچیرڤان بارزانی دەنووسێ "وەك لەكاتی رووداوەكاندا گوتم و ئێستاش دووبارەی دەكەمەوە، سووتاندنی بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كردەوەیەكی نادروست و نایاسایی دەزانین، ئەوەش سیاسەتی پارتی نەبووە و نییە. بەخۆشحالیشەوە لەكاتی خۆیشیدا هەندێ لە بەرپرسانی یەكگرتوو لە پارێزگای دهۆك ئاماژەیان بەو راستییەدا كە دڵنیان ئەوە سیاسەتی پارتی نییە". 
لەبارەی ئەو وتارەوە، سەلاحەددین بابەكر، گوتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكدا بە(رووداو)ی رایگەیاند ئێستا هیچ قسەیەك ناكەن، بەڵام گوتی"وتارەكەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لەبەر دەستی ئێمەیە، ئێستا دەیخوێنیینەوەو سەرقاڵی تاوتوێكردنین و دواتر هەڵویسَتی خۆمان لەبارەیەوە رادەگەیێنین". 
د. سەلاحەددین بابەكر، پێشبینیكرد نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو وتارەی نێچیرڤان بارزانی رابگەیێنێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق