ئه‌لبومی وینه‌كان

الأحد، 26 فبراير 2012

چەند پێناسەیەكی عه‌نتیکه‌ی فەیلەسوفێک بخوێنه‌وه‌که‌به‌راستی جێگه‌ی سه‌رنجه‌)

جگەرە: پێچراوەیەکی تووتنە کە ئاگر بە سەرێکییەوەیە و سەرەکەی تریشی نەگبەتێکی لێیە.
مفاوەزە: هونەری بەشکردنی دەستکەوتەکانە و ھەریەکەش لە ئامادەبووەکان وا ھەست ئەکات کە بەشی زۆرینەی بەرکەوتووە.
... ژووری کۆبوونەوە: ئەو شوێنەیە کە ھەموو ئامادەبووان تیایدا قسە ئەکەن و دواتر دژ بە ھەموو بڕیارەکان ئەوەستنەوە.
... زەردەخەنە: چەمانەوەیەکی لچ و لێوە کە ھەموو چەوتەکان راست ئەکاتەوە.
ھتد: ھێمایەکە وا لە بەرامبەرەکەت ئەکات کە گوایە زۆر زیاترێک ئەزانیت لەوەی وتووتە.
شارەزایی: ئەوەیە کە لە ھەڵە کۆنەکانتەوە فێری بوویت.
دبلۆماسی: ئەو کەسەیە کە داوات لێئەکات بچیتە دۆزەخ بە شێوازێک کە پەلەت بێت بۆ ئەو چوونە.
دبلۆماسییەت: جێبەجێکردنی قێزەونترین و ناشیرنترین کرداره‌ لەژێر پەردەی ناسکی و زمان لووسی.
تاوانبار: کەسێکە وەک ھەمووان، تەنھا جیاوازیشی ئەوەیە کە بە تاوانەکەیەوە گیراوە.

سیاسی: ئەو کەسەیە کە پێش ھەڵبژاردنەکان دەست ئەگوشێت و دواتر دڵت.
ئەرکی سەر شان: ئەوەیە کە لە خەڵکیی داوا دەکرێت.
تەلەبەی تەمەڵ: ئەوەیە کە یەکەمی پۆلەکەیەتی ئەگەر تەنھا ھەر خۆی لەو پۆلەدا بێت.
زەواج: تاکە مەوزوعە کە ھەموو ژنان لەسەری کۆکن و ھەموو پیاوانیش لەسەری رێک ناکەون.
زمان لووس: ئەوەیە کە وەسفی کەسێک بکات بەو شێوازەی کە ئەو کەسە خودی خۆی ئەبینێ.
کەسی ناسراو: ئەوەیە کە ھەوڵی تەواو ئەدا تا خەڵکی بیناسن، کە ناسیشیان چاویلکەی رەش لە چاو ئەکات بۆ ئەوەی خەڵکی نەیناسنەوە.
تەمەڵی: بریتییە لە ئیسراحەتکردنی پێش گەیشتن بە ماندووبوون.
لەخۆباییبوون: ئەو بەنجەیە کە ئازارەکانی نەفامەکان کەم ئەکاتەوە.
لەخۆبایی بوو: ئەو تەیرەیە تا بەرزتر بفڕێت ئەوا بچووکتر ئەبینرێت.
دەروونناسی: زانستێکە باسی ئەو شتانەت بۆ ئەکات کە خۆت ئەیزانی بەڵام بە بەکارھێنانی چەند وشەیەک کە لێیان تێناگەیت.
جوانی: وێنەیەکی فۆتۆگرافییە بە تێپەڕبوونی ساڵ ئەبێتە وێنەیەکی کاریکاتێری.
سەبر: بریتییە لە ھونەری شاردنەوەی بێ سەبری.
مێردی زاڵم: ئەو پیاوەیە کە داوا لە ژنەکەی دەکات ئەوپەڕی لێبوردە بێت بۆ ئەوەی لە ھەڵەکانی مێرد خۆش بێت.
مێردی نەرمونیان: ئەوەیە کە رۆژی لەدایکبوونی ژنەکەی بیرناچێتەوە و ناشزانیت تەمەنی چەندە.
تۆڵەسەندنەوە: وەک ئەوەیە گاز لە سەگێک بگرێت چونکە ئەو گازی لێگرتوویت.
ژیان: شانۆگەرییەکی کۆمیدییە بە تراجیدیا کۆتایی دێت.
سۆز: گەورەترین دەستمایەیە و زۆربەشمان بەکاری ناھێنین.
ماچ: ئەو دیارییەیە کە وەرمانگرت یەکسەر ئەیدەینەوە بە خاوەنەکەی.
حەوا: تاکە ئافرەتێکە کە غیرەی نەکردووە.
گۆڕھەڵکەن: پیاوێکە رزقی لەسەر دەرچوونی رۆحی خەڵکییە.
دکتۆر: ئەوەیە کە رزقەکەی کەوتووەتە سەر ئازارەکانی خەڵکی.
پارێزەر: ئەوەیە کە رزقەکەی کەوتووەتە سەر کێشەکانی خەڵکي

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق