گه‌ردونێک میهر و خۆشه‌ویستیم بۆ هێناویت
له جیاتی شه‌کرۆکه‌ی به‌رات
هاتم بۆلات تا شیرینی لێوم بۆ لێوه‌کانت بکه‌م خه‌ڵات
ئێواره بوو هاتم بۆ لات
له سۆمای چاوماندا خۆر گه‌ڕایه‌وه بۆ خۆر هه‌ڵات
جارێکی تر بۆ چاوانی ئێمه هه‌ڵات
زستانێکی ووشکه ساڵ بوو هاتم بۆ لات
به بینینمان ئاسمان گریا
هه‌رچی هه‌وری باوه‌شی بوو باراندی به‌سه‌ر جێی ژووانمان
بۆ به ڕه‌هێڵه به تۆفان
ئه‌وانه‌ی نوێژه بارانێیان ئه‌کرد دڵخۆس بوون
وایان زانی دوعایان گیرا بووه
ده‌نگیان گه‌شتۆته یه‌زدان
هه‌ر ئه‌و ده‌مه‌ی هاتم بۆ لات
له جوانی تابلۆی عاشقان خۆر‌و مانگ
به‌خیلیان به ئێمه هات
ژووانیان به‌ست
له ناو شاردا بوو به هه‌را
ووتیان گوایه مانگ گیراوه
ساویلکه بوون نه‌یان زانی
خۆر‌و مانگ له به‌خیلیدا ژووانیان به یه‌ک داوه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق