نوێترین سه‌رژمێریی بۆ ڕێژه‌ی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاشكرایده‌كات "كورد نزیكه‌ی 39 ملیۆن كه‌سه" .
لاپه‌ڕه‌ی ناشیۆناڵ جیۆگرافیكی كوردی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ، سه‌رژمێریه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه ، له ئێستادا كورد له هه‌رچوار پارچه‌كه 39 ملیۆن كه‌سه و
نزیكه‌ی 2 ملیۆنی دیكه‌ش وه‌ك په‌نابه‌ر و ئاواره له وڵاتانی دیكه‌ن .
ئاشكراشیكردوه "ژماره‌ی كورد له باشور واته له هه‌رێمی كوردستان 6 ملیۆن و له باكوریش واته له كوردستانی توركیا 23 ملیۆن و له ڕۆژهه‌ڵاتیش كه ده‌كاته كوردستانی ئێران 8 ملیۆن و له ڕۆژئاواش واته له كوردستانی سوریا نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌سن" .
به‌پێی سه‌رژمێری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ، ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له وڵاتانی دیكه‌ی ئاسیادا ده‌ژی 811 هه‌زار و 107 كورده و له ئه‌وروپاش 972 هه‌زار و 88 كه‌س و له ئه‌مریكاش نزیكه‌ی 46 هه‌زار كوردن .
له‌گه‌ڵ بوونی 50 هه‌زار كوردی په‌نابه‌ر له ئوستورالیا 4 هه‌زاری دیكه‌ش له ئه‌فریقیا ده‌ژین .
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردوه ، به‌هۆی هه‌ژاری و سته‌مه‌وه 188 هه‌زار و 195 هاوڵاتیی كورد له وڵاتانی توركیا و ئێران و سوریا ، زێدی خۆیان به‌جێهێشتوه و له‌یه‌كێك له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا په‌نابه‌رن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق