به ئاڵاى كوردستانه‌وه له یارى نێوان ریال مه‌درید و سیسكامۆسكۆ ئاماده‌بوون
كۆمه‌ڵێك قوتابى كورد كه بۆ خوێندنى باڵا چوونه‌ته رووسیا به جلى كوردى و ئاڵاى كوردستانه‌وه له یارى نێوان ریال مه‌دریدى
ئیسپانى و سیسكامۆى رووسى ئاماده‌بوون.
شه‌وى رابردوو له یارى چوونى قۆناخى 16ى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى و یانه‌ى سیسكا مۆسكۆى رووسى له یاریگه‌ى دینامۆ ستادیۆم به یه‌ك گه‌یشتن، یانه ئیسپانییه‌كه له رێگه‌ى یاریزانى پروتوگاڵى كریستیانۆ رۆناڵدۆ له خوله‌كى 28 تۆڕى یانه رووسییه‌كه‌ى هه‌ژاند، به‌ڵام یاریزانى سوێدى بونتوس ویرنبلوم نه‌یهێشت یانه ئیسپانییه‌كه به گۆڵێك و سێ خاڵه‌وه بگه‌ڕێته‌وه نێو ماڵه‌كه‌ى خۆى و له خوله‌كى 90 تۆڕى گۆڵچى ریاڵ مهریدى هه‌ژاند و یارییه‌كه به گۆڵێكى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایى هات
![](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEh2scAVJ9lllU7_OgG1z24Nm5CI8TUOYLsfMcbpAGVjg-qwnMAqMcjsHn6eMx-zSO63VnAtJJiqXJZwKtOLU30vT5kEZqW0btQPOiwN_W8KnfzY9varB-XZpHLAmJh3aAiKFrwIbsBL6IE/s320/untitled.bmp)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق