گوێدرێژێك سەروەری خنكاند
لە رووداوێكی دەگمەندا لە یەكێك لە گوندەكانی ناحیەی بنگردی سەر بە قەزای دووكان گوێدرێژێك بووە هۆی گیان لەدەستدانی مێرد منداڵێك بە ناوی سەروەر رەشید مستەفا، كە تەمەنی 13 ساڵ بوو.
كەسوكاری ئەو مێردمنداڵە، كە قوتابی پۆلی هەشتی بنەڕەتی بوو، دەڵێن ئەو منداڵە لایەكی پەتی گوێدرێژەكەی لە ملی خۆی ئاڵاندووە لایەكەی دیكەشی لە ملی گوێدرێژەكە بووە، بەڵام گوێدرێژەكە لەناكاو رایكردووەو بەوهۆیەشەوە سەروەر خنكاوە.
سەروەر رۆژی 13/2/2012 لەگەڵ باوكی بە گوێدرێژەكەی خۆیان دەچێتە گوندی خۆشاو بۆ كڕینی مانگایەك، باوكی بە ئۆتۆمبێل دەگەڕێتەوە، بەڵام سەروەر سووربووە لەسەر ئەوەی بە گوێدرێژەكەی خۆیان بگەڕێتەوە ماڵ. ئەمە بەپێی گێڕانەوەی بێخاڵ عومەری تەمەن 31 ساڵ، كە دایكی سەروەرە.
دایكی سەروەر بەوشێوەیە باسی چۆنیەتی خنكانی كوڕەكەی بۆ پەیامنێری (رووداو) گێڕایەوە "ئێوارە تاریك داهات سەعید و سەنگەر (كە برای سەروەرن) چووبوون بەدوایدا، لایتێكی شەحنیان برد تاوەكو رێگەكەی بۆ رووناك بێتەوە، كە نزیك براكەیان دەبن و بانگی دەكەن و لایتەكە بەرزدەكەنەوە، گوێدرێژەكە دەترسێ و دەڕەوێتەوە، سەروەریش كە گوریسەكەی تووند لە خۆی ئاڵاندبوو، بەوشێوەیە گوێدرێژەكە سەروەر بە تووندی بەدوای خۆیدا رادەكێشێ و دەیخنكێنێ، بەوهۆیە سەروەر گیانی لەدەستدا".
بێخاڵ وەك زۆربەی ئەو ژنە كوردانەی دووچاری ناخۆشی دەبن، بە تایبەتیش كاتێك كەسێكی نزیكیان لەدەستدەدەن دەڵێ پێشتر خەونی ناخۆشی بینیبوو "زۆر پاڕامەوە لە كوڕەكەم نەچێت، چونكە خەونێكی خراپم دیتبوو، بەڵام زۆر داوایكردو باوكی بردی و نەگەڕایەوە".
راژان عومەر، تەمەن 12ساڵ، هاوڕێی نزیك و پووری سەروەرە، باسی خەسڵەتەكانی سەروەر دەكات دەڵێ زۆر رقی لە خوێندن بوو، حەزی دەكرد وازبێنێ، تەنانەت رۆژی رووداوەكە نەچووبووە قوتابخانە، زۆر ئارەزووی لە سروشت و ژینگە بوو، بەردەوام خەریكی چاندنی گوڵ و درەخت بوو، بەسەدان داری لە دەوروبەری ماڵەكەی چاندوون، چاوەڕوانی هاتنی بەهاری دەكرد و تۆوی دەیان جۆر گوڵی دیكەی كۆكردبووەوە و دەیویست بیانچێنێت، هەمیشە حەزی لە گەڕان و گەشتكردن بوو.
حەزێكی دیكەی ئەو مێردمنداڵە وەك راژان باسیدەكات بەخێوكردنی ئاژەڵ و پەلەوەر بوو "ئاواتی ئەوەبوو باخچەیەكی ئاژەڵان دروستبكات و گوێدرێژ، سەگ، كەروێشك، كۆتر، مانگاو مریشكی هەبوون".
ئەو گوێدرێژەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەروەر، سزادرا. راژانی پووری سەروەر باسی سزای گوێدرێژەكە دەكات و دەڵێ "ئەو گوێدرێژەی بووە هۆی رووداوەكە هیچ ئازارێكی پێنەگەیشتووە، بەڵام دەستبەجێ وەك سزایەك بەڕەڵڵاكراو چیتر لەلایەن ئەو خێزانەوە خزمەتی ناكرێت".
ملازم سەردار كوێخا پیرۆت، لێپرسراوی بنكەی پۆلیسی بنگرد، لەبارەی ئەو رووداوە دەڵێت هیچ دۆسیەیەك بۆ ئەو رووداوە نەكراوەتەوە، چونكە كەس سكاڵای نەبووە، گوتیشی "لە نەخۆشخانەی رانیە ئاگادار كراینەوە لە رووداوەكە، تەرمەكە براوە بۆ پزیشكی دادی و دەركەوتووە بەهۆی كەوتنەوە مردووە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق