ئه‌لبومی وینه‌كان

الجمعة، 6 يوليو 2012

سفرەكانی سەر دراوی نوێی عێراق لابراوە و بە زمانی كوردیش لەسەری نووسراوە




ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند كە لە سەرەتای ساڵی نوێوە دراوی نوێ دەكەوێتە بازاڕ و هەزار دینار بەرانبەر بە یەك دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە.

... ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب بامەڕنی) گوتى: "لە سەرەتای ساڵی نوێوە دراوی نوێ دەكەوێتە بازاڕ كە بە هەرسێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەسەری دەنووسرێت و هەروەها وێنەی یەكێك لە شوێنەوار و هاوینەهەوارەكانی كوردستان و كۆچپێكردنی كوردە فەیلییەكانی لەسەر دەبێت، بەڵام دراوی كۆن تا دوو ساڵ لە دوای هاتنی دراوی نوێ، كاری كڕین و فرۆشتنی پێ دەكرێت."

گوتیشی: "چەند كۆمپانیایەكی ئەورووپی و ئەمەریكی بۆ دروستكردنی دروای نوێ دەستنیشان كراون بۆ ئەوەی ساختەی تێدا نەكرێت، لەگەڵ ئەوەیشدا بودجەی 2013 بە دراوی نوێ پەسەند دەكرێت و ئەو دراوە نوێیەیش سفرەكانی لەسەر نامێنێت، كە دراوی یەك دیناری ئاسن و 50 درهەم و 25 درهەم دەكەوێتە بازاڕ و یەك دینار بە هەزار دینار دەگۆڕدرێتەوە و 25 هەزار دیناریش بە 25 دینار دەبێت."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق