ئه‌لبومی وینه‌كان

الأحد، 24 يونيو 2012

نووری مالیكی دەیەوێ پەرلەمان بە داخراوەیی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات



اتی ڕووبەڕووبوونەوەی سەرۆكوەزیران نووری مالیكی لەگەڵ پەرلەمانتاران نزیك بووەتەوە. پەیامەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ نەیارەكانی شێوەی سیاسەتكردنی مالیكی، گوزارشت لە نیگەرا...نییەكانی ئەو هاوپەیمانیەتییە دەكات و داواكەی مالیكیـیش بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی داخراوی پەرلەمان، ئەمە زیاتر پشتڕاست دەكاتەوە.
كۆتایی هەفتەی ڕابردوو هاوپەیمانی نیشتمانی زۆرینەی شیعە ڕایگەیاند، كە بە هەموو جۆرە چاكسازییەك ڕازینە. چاودێرانی سیاسیی كورد ئەمە بە جۆرە “پاشگەزبوونەوە”ـەیەك دەزانن و پێیان وایە هاوپەیمانی نیشتمانی لە داهاتوودا “ لەمە نەرمتر دەبێت.”
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستان جولە حاجی دەڵێ: “هاوپەیمانی نیشتمانی تەنگاو بووە و لەوانەیە مالیكی سازش لەسەر هەندێ شتی خۆی بكات.”
سەرۆكوەزیران نووری مالیكی، سەرۆكی حزبی دەعوەیە، كە لە ناو هاوپەیمانی نیشتمانیدایە. ئەو هاوپەیمانییە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2010ـدا زۆرینەی دەنگەكان بەدەست هێنا و دوای مشتومڕێكی سیاسیی درێژخایەن، لە ڕێگەی ڕێككەوتننامەی هەولێرەوە توانیی، بۆ جاری دووەم مالیكی ببێتەوە بە سەرۆكوەزیرانی وڵات.
چارەنەكردنی كێشەهەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و پشتگوێخستنی سوننەكان لەلایەن مالیكیـیەوە، كۆدەنگییەكی لە نێوان كورد، سوننە و ڕەوتی سەدردا دروست كرد، بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆكوەزیران.
هەڵوێستەكەی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ پابەندبوون بە چاكسازییەكانەوە، لە درێژەی پێداگرییەكانی سوننە، كورد و ڕەوتی سەدردایە، بۆ بەدیهێنانی حكوومەتێكی تەوافوقی.
ئەو سێ لایەنانە لە زۆربەی لێدوانەكاندا مالیكیـیان بە سەرۆكوەزیرانێكی “تاكڕەو” شوبهاندووە و دەڵێن لە جێبەجێكردنی دەستوور و ڕێككەوتننامەكان خۆی دزیوەتەوە.
یەكەم هەوڵی ئەو لایەنانە بە هۆی “تەواونەبوونی” ڕێژەی یاسایی ئیمزای پەرلەمانتاران شكستی هێنا و ئەمەیش لەلایەن سەركۆمارە كوردەكەی عێراق جەلال تاڵەبانیـیەوە ڕاگەیەندرا.
بەپێی دەستووری وڵات پێویستە 164 پەرلەمانتار ئیمزایان لەسەر ئەو نامەیە كردبا، كە لە ئەنجامی چەند كۆبوونەوەیەكی هەولێر و نەجەف، لایەنەناڕازییەكانی شێوەی سیاسەتكردنی مالیكی لەسەری ڕێك كەوتبوون. ئەمە بە پلانی “ئەی” ناسرابوو.
دوای سەرنەكەوتنی پلانی “ئەی”، هەر سێ لایەن كۆ بوونەوە و پێداگریی خۆیان لە سەندنەوەی متمانە دەربڕی. ئەوان ئەمجارە بڕیاریان دا، مالیكی بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشتی پەرلەمان بكەن.
بۆ ئەمە مەبەستەیش، سێ لیژنە لە نێوان ئەو سێ لایەنەدا پێك هاتووە. لیژنەكان بریتین لە لیژنەیەكی یاسایی پەرلەمان، لیژنەیەك پێكهاتوو لە سەرۆكی كوتلەسیاسییەكانی ناو پەرلەمانی و لیژنەی سێیەمیش لیژنەیەكی حكوومییە كە ئەندامانی لە ناو حكوومەتی بەغدادا كار دەكەن.
مەبەست لە پێكهێنانی ئەو لیژنانەیش، كۆكردنەوەی دۆسییە و زانیارییە بۆ لێپرسینەوە لە نووری مالیكی. ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی بەغدا لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستان ئازاد سرێشمەیی دەڵێ:” پێشێلكارییە دەستوورییەكان لە لایەن مالیكیـیەوە، سەرەكیترین دۆسییەكانن.”
ئەو لیژنانە تا ئێستا چەند كۆبوونەوەیەكیان لە شاری هەولێر، كردووە.دوای پشوویەكی یەك¬مانگە، ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی بەغدا دەست پێ دەكات. هەموو لایەنەسیاسییەكان و تەنانەت شەقامی عێراقیش، چاوەڕێ كاتی لێپرسینەوە لە مالیكیـین، بەڵام ئەمە لە كاتێكی نزیكدا ناكرێت.
پەرلەمانتاران خشتەی بەرنامەی دانیشتنەكەیان بەدەست نەگەیشتووە. جولە حاجی پێی وایە گفتوگۆكردن لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك دەخرێتە ناو بەرنامەی كاریی ئەمڕۆیان و دواتر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی یەكێك لە كوتلەكان داوا لە سەرۆكی پەرلەمان دەكات كە بەیاننامەیەك بخوێندرێتەوە و دواتر داوای بانگهێشتكردنی سەرۆكوەزیران بۆ ناو پەرلەمان دەكرێت.
پێشتر سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجێفی ڕایگەیاندبوو، كە لە ماوەی سێ ڕۆژی یەكەمی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، داوای ئامادەبوونی مالیكی لە كۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان دەكات. نوجێفی یەك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكانی هەولێر و نەجەف بوو.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعوود بارزانی، سەرۆكی لیستی عێراقییە ئەیاد عەلاوی و سەرۆكی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر، بەشداربووەكانی دیكە بوون.پەرلەمانتارەكەی لیژنەی یاسایی ئازاد سرێشمەیی، دەڵێ دوای ئەوەی بە شێوەیەكی ڕەسمی مالیكی بۆ كۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان بانگهێشت كرا، پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژدا وەڵامی ئەو داوایە بداتەوە. هەر بۆیە ناوبراو پێی وایە “بەلانی كەمەوە” سەرۆكوەزیران تا دووهەفتەی دیكەیش ڕووبەڕووی پەرلەمانتاران نابێتەوە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق