ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 16 يونيو 2012

عه‌ربه‌ شۆڤێنییه‌كان به‌ پاڵپشتی نوری مالكی له‌ هه‌وڵی پێكهێنانی لیستێكی سیاسیین بۆ دژایه‌تی كردنی كورد له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان

عه‌ربه‌ شۆڤێنییه‌كان به‌ پاڵپشتی نوری مالكی له‌ هه‌وڵی پێكهێنانی لیستێكی سیاسیین بۆ دژایه‌تی كردنی كورد له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان.
(عبدالرحمن منشد عاصي العبيدي) و (عمر الجبوري) و (عبدالله عجيل الياور) و (مشعان الجبوري) به‌ مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو و دژایه‌تیكردنی كورد،
به‌ ئامانجی به‌ ده‌ستهێنانی پله‌ و پایه‌ی ئه‌منی و سیاسی بۆ ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌كانیان، له‌ هه‌وڵی پێكهێنانی لیستێكی سیاسیین له‌ پارێزگاكانی موسڵ و كه‌ركوك و دیاله‌ و تكریت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار راگه‌یاند: عه‌شیره‌تی عوبید و جبور به‌ته‌واوی پشتگیری و لایه‌نگری لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی ئه‌كه‌ن و پێشتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی نوری مالیكیان كردووه
‌.
*عبدالرحمن منشد عاصي العبيدي، شيخ عشيرة العبيد و عضوا المجلس السياسي العربي / كركوك.
*عمر الجبوري، نائب عن القائمة العراقية ولكن موالي لدولة القانون.
*عبدالله حميدي عجيل الياور، امين عام مايسمى بحركة العدل والاصلاح في الموصل.
*مشعان الجبوري، نائب سابق متهم بالارهاب.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، (عدي الزيدي) و (مشعان جبوري) و (عمر الجبوري)... چه‌ند عه‌ره‌بێكی شۆڤێنی دیكه‌ له‌ شاری كه‌ركوك له‌ هه‌وڵی ڕێكخستنی مانگرتنێكدان له‌ ڕێگه‌ی شه‌قامی عه‌ره‌بییه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك، داوای ئازادكردنی گیراوه‌ عه‌ره‌به‌كانی زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ن.

به‌ڕێزان: لێره‌دا ئاشكرایه‌ نوری مالكی هانی عه‌ره‌به‌ شۆڤێنییه‌كان ئه‌دات بۆ دژایه‌تی كردنی كورد و كوردستان و لاواز كردنی پێگه‌ی كورد.... به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن له‌ كوردستان خۆیان له‌ گێلی ئه‌ده‌ن و میلله‌ت چه‌واشه‌ ئه‌كه‌ن گوایه‌ نوری مالكی ته‌نها دژایه‌تی (پارتی) ئه‌كات نه‌ك كوردستان.

برای دڵسۆزتان: بڵند شوانی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق