کچە خوێندکارێکی کورد کە لهلایهن کهسانی نهناسراوهوه رفێندرابوو، دوای ئەوەی دهستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر دهکوژرێت.
ناوبراو لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە دەڕفێندرێت و دواتر تەرملە یەکێک لە شەقامەکانی سەڵماس دەدۆزرێتەوە.
بە گوتەی پۆلیس، ئەو کچە خوێندکارە دەستدرێژی سێکسی سێکسی کراوەتە سەر
.
لە ماوەی 2 مانگی رابردوودا، چەندین حاڵەتی لەو جۆرە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایی (ورمێ) روویداوە.
مانگی رابردوو، تەرمی کچێکی 25 ساڵە لە کەنار رووباری مەهاباد دۆزرایەوە.
پێش ئەو رووداوەش، لە شاری بۆکان تەرمی کچێکی 17 ساڵە بەناوی سومەیە فەیزوڵڵاپور لەناو زەڵکاوەکانی رووباری بۆکان دۆزرایەوە.
سومەیە فەیزوڵڵاپور كە لە قۆناخی ئامادەیی بوو، لەكاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە رفێندرا، دوای ئەوەی دەستدرێژی كراوەتە سەر، كوژراوە.
هەفتەیەك دوای رفاندنی، تەرمی سومەیە لە نزیك پاركی ساحلی شاری بۆكان دۆزرایەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق