ئه‌لبومی وینه‌كان

الأحد، 6 مايو 2012

ساڵڕۆژی سەردانی خامەنەیی بۆ کوردستان ده‌كرێته‌ جەژن


بەبۆنەوەی هاتنەوەی ساڵڕۆژی سەردانی ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ پارێزگای سنه (کوردستان)، بەرپرسانی سنه، جەژنێکی 10 رۆژە لەو پارێزگایه بەڕێوە دەبەن.
ئەمیر ئیلاهی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزار و میراتە کەلەپوری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای سنە لەو بارەوە رایگەیاند "ئەو جەژنە بەرنامەی جۆراوجۆری وەک مۆسیقی فلکلۆر و پاپ، هەڵپەرکێ و مەولودی نامە لەخووە دەگرێت".
بە گوتەی ئیلاهی "ئەو جەژنە 10 رۆژەیە لە ماڵی کورد (بینای ئاسێف) لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت".
ناوبراو راشیگەیاند کە لەو جەژنه، کتێب و وێنەکانی سەردانەکەی رێبەری ئێران بۆ پارێزگای سنه (کوردستان) نمایش دەدرێت.
ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی لە ئایاری 2009 سەردانێکی 8 رۆژەی بۆ سنه و شارەکانی ئەو پارێزگایە کرد.
لە دوای وەرگرتنی پۆستی رێبەرایەتی ئێران، ئەوە یەکەمین سەردانی خامەنەیی بۆ پارێزگای سنە بوو.
رێبەری ئێران لەو سەردانەیدا، شاخەوانییەکی بۆ بەرزاییەکانی چیای (ئاویەر) لە سنە ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە شاری سنەوە بە (رووداو) گەیشتووە، شوێنی دانیشتنی رێبەری ئێران بۆ پشوودان و حەسانەوە لەسەر چیای ئاویەر لە لایەن بەرپرسانی پارێزگاکە وەک زیارەتگەیەکی لێ هاتووە.

وێنەی رێبەری ئێران لەکاتی پشوودان لە ئاویەر

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق