ئه‌لبومی وینه‌كان

الثلاثاء، 15 مايو 2012

سەرۆك بارزانی لە پەیوەندیەكدا لەگەڵ عارف قوربانی

سەرۆك بارزانی لە پەیوەندیەكدا لەگەڵ عارف قوربانی: جێی نیگەرانیمە من سەرۆكی هەرێمێكم تێیدا بێ حورمەتی بەرامبەر خەڵكی وەك تۆ بكرێ

عارف قوربانی بەرپرسی پێشووی دەزگای خەندان لە دیمانەیەكی تایبەتی رۆژنامەی (باس) دەڵێ: زۆربەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لادانی من نیگەرانن، لەبەر بەژن و باڵای من نییە، لەبەر ئەو ئالیەتەیە كە بەبێ گەڕانەوە بۆ پەیڕەوو پرۆگرامی حیزب و میزاج بڕیار لەسەر دەركردنی من دراوە.

عارف قوربانی ئەندامی مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەكێتی دووای ئەوەی بابەتێكی دەربارەی سەردانەكەی مالكی بۆ كەركوك لەژێر ناونیشانی (تكایە نەوتی كەركوك راگرن) بڵاو كردەوە، بەفەرمانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی لە ریزەكانی ئەو حیزبە لادرا و لە بەرپرسیارێتی دەزگای خەندان دوور خرایەوە.

لەبارەی پەیوەندی سەرۆك بارزانییەوە دەڵێ: جەنابی سەرۆك تەلەفونی بۆ كردم و هەندێ قسەی كرد، كە هی ئەوە تا مردن شانازیان پێوە بكەم، داوای لێ كردم لەماڵەكەم دابنیشم و پێی گوتم تۆ پیاوێكی دەبێ هەموومان رێز و حورمەتت بگرین و گوێت لێ بگرین. قسەی زۆر جوانی كرد و دڵی دامەوە، گوتی با ئەو ئازارە من بیچێژم، چونكە چەند بۆتۆ ناخۆشە بۆ من سێ ئەوەندە ناخۆشە، چونكە من سەرۆكی هەرێمێكم بێ حورمەتی بەرامبەر تۆ خەڵكی وەك تۆ بكرێ، جێی نیگەرانیمە. زۆر قەسەی تری كرد كە لەوانەیە هی ئەوە نەبێ لە راگەیاندن بیدركێنم.

قوربانی: جەنابی سەرۆك پێشی وتم، خەڵك حزبایەتی دەكات بۆ ئەوەی لە رێگەی حیزبێكەوە كوردایەتی بكات، بەڵام ئەو رێبازەی تۆ گرتوتە بەر، كوردایەتی راستەقینەیە و ئێمە شانازیت پێوە دەكەین و لەو رەوتەی خۆت بەردەوامبە و مەچۆ هیچ حیزبێكەوە.


لەگوڵان وەرگیراوە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق