ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 7 أبريل 2012

له‌ پردێ گه‌نجێك ده‌خنكێت

هێزه‌كانى پۆلیسى كه‌ركووك رایانگه‌یاند، هاووڵاتییه‌ك له‌كاتى مه‌له‌كردن له‌ ئاوى شاره‌دێى پردێ ده‌خنكێت‌و تاوه‌كو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

عه‌قید بێستون محه‌ممه‌د به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى شاره‌دێى پردێ به‌ ماڵپه‌رى (رووداو)ى راگه‌یاند "ئێواره‌ى دوێنى 9 گه‌نجى شارى كه‌ركووك به‌مه‌به‌ستى گه‌شتوگوزار ده‌چنه‌ شاره‌دێى پردێ‌و له‌ ئاوى پردێ له‌ قوڵایى 8 مه‌تر مه‌له‌ده‌كه‌ن، 2 له‌و گه‌نجانه‌ كۆنترۆڵى خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن‌و دواتر تیمه‌كانى فریاكه‌وتن دێن به‌ هانایانه‌وه‌ له‌ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌و دوو گه‌نجه‌ رزگار ده‌كرێت‌و ئه‌وه‌ى دیكه‌ش به‌ناو (ئه‌حمه‌د سائر حوسێن عه‌لى، 22 ساڵ)ده‌خنكێت".

ئه‌حمه‌د سائر، له‌نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌به‌و خه‌ڵكى شارى كه‌ركووكه‌ فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور.

عه‌قید بیستون محه‌ممه‌د گوتى "تاوه‌كو به‌یانى ئه‌مرۆش تیمه‌كانى فریاكه‌وتن گه‌ران‌و پشكنینیان ئه‌نجامداوه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق