ئه‌لبومی وینه‌كان

الجمعة، 30 مارس 2012

دوای تاریق ئه‌حمه‌دی ئه‌ندازیاری نه‌وت ،براکه‌شی گیانی له‌ده‌ستدا

سلێمانی:دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیار تاریق ئه‌حمه‌د،رۆژی نه‌ورۆز که‌وته‌ ناو عه‌مبارێکی نه‌وته‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا،فه‌ریقی برای له‌ به‌ریتانیاوه‌ بۆ پرسه‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه‌و ئه‌ویش تووشی کاره‌ساتێک بوو و شه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیار تاریق ئه‌حمه‌د ،رۆژی نه‌ورۆز له‌ سه‌ر عه‌مبارێکی نه‌وتی پاڵێوگه‌ی نه‌وتی سلێمانی قاچی خلیسکاو که‌وته‌ ناوعه‌مباره‌که‌وه‌ و خنکا،فه‌ریق ئه‌حمه‌دی برای له‌ به‌ریتانیاوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌،تا له‌ پرسه‌ی براکه‌یدا به‌شدار بێ،به‌ڵام له‌ نزیک هیران و نازه‌نین ده‌که‌وێته‌ ئاوێکه‌وه‌ و ته‌ندروستی تێک ده‌چێ.
به‌وته‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی،دوای ئه‌وه‌ی که‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌که‌وه‌ ئاوه‌که‌ قوڕو لیته‌ی پیسی تێدابووه‌ و دوای سێ رۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌،گورچیله‌کانی له‌ کارکه‌وتوون وشه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق